11 کاتژمێر پێش ئێستا
59 جار خوێنراوەتەوە
دانیشتووانی غەززە لەسەر شەقامەكان ئاهەنگی ڕێككەوتنی ئاگربەست دەگێڕن
پەیام
دانیشتووانی غەززە بۆ ئاهەنگێڕان هاتنە سەر شەقامەكان بە
بۆنەی گەیشتن بە ڕێككەوتنی ئاگربەست كە ڕێگە خۆشكەرە بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگ لە كەرتی
غەززە.
لە گرتە ڤیدیۆییەكاندا كۆبوونەوەی ژمارەیەك فەڵەستینیان
لەسەر شەقامەكانی شاری غەززە و لە ناوەڕاست و باشووری كەرتی غەززە نیشانداوە، كە سەرقاڵی
شادی و خۆشی دەربڕینن.
دەیان كەسیش لە نەخۆشخانەی شەهیدانی ئەقسا لە دێر ئەلبەلەح
لە ناوەڕاستی كەرتی غەززە كۆبوونەتەوە و خۆشحاڵی خۆیان بە ڕاگەیاندنی ڕێككەوتنی
ئاگربەست دەربڕی.
بەپێی گرتە ڤیدیۆییەكان، شاری خانیونس لە باشووری كەرتی
غەززەش شاهیدی ئاهەنگگێڕان بوو لەسەر شەقامەكان.
هاوكات دڵخۆشییەكە تەنها خەڵكی كەرتی غەززەی نەگرتەوە بەڵكو
دانیشتوانی قەوارەی زایۆنیش لەو ناوچەیەی كە ئێستا بە "گۆڕەپانی بارمتەكان"
لە تەلئەبیب ناسراوە، ئاهەنگیان گێڕا.
كەرتی غەززە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا لەلایەن قەوارەی
زایۆنییەوە تووشی جەنگێكی قڕكردن بووەتەوە، كە بووە هۆی شەهیدبوونی زیاتر لە 67 هەزار
كەس و برینداربوونی 169 هەزار كەس.
جگە لە بۆمباران و وێرانكردنی هەموو پێكهاتەكانی ژیان، قەوارەی
زایۆنی جەنگێكی برسیكردنی بەسەر دوو ملیۆن فەلەستینیدا لە كەرتی غەززە دەستپێكرد كە
بووە هۆی شەهیدبوونی سەدان كەس.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە