18 کاتژمێر پێش ئێستا
325 جار خوێنراوەتەوە
ڕێككەوتنی وەستاندنی شەڕ دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە
پەیام
ڕێككەوتنی وەستاندنی شەڕ لەسەر كەرتی غەززە دەچێتە بواری
جێبەجێكردنەوە، ئەوەش بۆ دەستپێكردنی قۆناغی یەكەمی پلانی ئاشتی، كە بڕیارە ئاگربەست
ڕابگەیەنرێت و دەستبكرێت بە ڕادەستكردنی بارمتەكان.
لای خۆیەوە نەتەنیاهو سەرۆكی قەوارەی زایۆنی پشتراستی
كردەوە و ڕایگەیاند، كەلە دوای كۆبوونەوەی ئەمڕۆی حكومەتەكەی، ڕێككەوتنەكە ئێوارەی
ئەمڕۆ لە ڕووی هێرشبەرییەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
پاش زیاتر لە دوو ساڵ لە هەڵگیرسانی شەڕ، پێش كاتژمێرەكانی
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڕێككەوتنێك بۆ وەستاندنی شەڕ لەسەر كەرتی غەززە ڕاگەیەندرا، ئەم ڕاگەیاندنە
دوای چەند ڕۆژێك لە گفتوگۆ ناڕاستەوخۆ دێت كە بە دوور لە چاوی خەڵك لە شەرم ئەلشێخی
میسر بەڕێوەچوون، كە تێیدا نێوەنگیرانی ئەمریكی و میسری و توركی و قەتەری بەشداربوون
بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕێكی وێرانكەر كە ماوەی دوو ساڵە لەسەر كەرتی گەمارۆدراوی غەززە
بەردەوامە.
لە حەوتی ئۆكتۆبەری 2023ەوە، هێزەكانی قەوارەی زایۆنی
تاوانی جینۆسایدیان لە كەرتی غەززە ئەنجامداوە، كە بووەتە هۆی شەهیدبوونی زیاتر لە
67 هەزار و 183 كەس و برینداربوونی 169 هەزار و 841 كەس، كە زۆربەیان منداڵ و ژنن،
هەروەها بەهۆی برسێتی و قاتوقڕییەوە 460 فەلەستینیی شەهید بوون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە