09/10/2025 268 جار خوێنراوەتەوە

قەوارەی زایۆنی ئامادە نییە تەرمی شەهید (یەحیا سنوار) و (محەمەد)ی برا ئازاد بكات

پەیام

سەرەڕای ئەوەی ئەمریكا و نێوەندگیرەكان ڕێككەوتنی غەززەیان ڕاگەیاند بەڵام قەوارەی زایۆنی ئەمشەو لەبارەی پرسەكەوە كۆدەبێتەوە.

بڕیارە ئەمشەو كابینەی بچووكراوەی ئەمنیی حكومەتی زایۆنی كۆببێتەوە و بڕیار لەبارەی خاڵەكانی قۆناغی یەكەمی ڕێككەوتنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی دیلەكان بدات. هەروەها دانوستانەكانی شەرەم شێخ لە میسڕ بەردەوامن لبارەی بەشێك لە وردەكارییەكانی ڕێككەوتنەكەوە.

تا ئێستا وردەكاریی لەبارەی ئەو لیستەی دیلەكان كە حەماس پێشكەشی كردووە و داوای ئازادكردنی كردوون ڕانەگەیەنراوە، دەستەی زیندانەكانی قەوارەی زایۆنییش ڕایگەیاندووە: تا ئێستا ناوی ئەو كەسانەیان بەدەست نەگەیشتووە كە دەبێ ئازادیان بكات.

هەروەها وتەبیژی حكومەتی قەوارەی زایۆنی ڕایگەیاندووە: مەروان بەرغووسی، سەركردەی دیاری بزووتنەوەی فەتح كە لەلایەن حەماسەوە داوای ئازادكردنی كراوە، لەم ڕێككەوتنەدا ئازاد ناكرێت.

هەروەها میدیای فەرمیی قەوارەی زایۆنی باسیان لەوە كردووە قەوارەكە ئامادە نییە تەرمی شەهید یەحیا سنوار، سەركردەی تیرۆركراوی حەماس و محەمەد سنوواری برای ڕادەست بكاتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە زۆرینەی میدیاكان باسیان لەوە كردووە چاوەڕێ دەكرێت دووشەممەی داهاتوو بزووتنەوەی حەماس سەرجەم دیلە زیندووەكان ئازاد بكات و سبەی هەینییش سوپای داگیركەر دەست بە كشانەوە لە خاكی غەززە بكات.


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەوانی ئاشكرای دەكات هێشتا 51 وڵات چەك بە ئیسرائیل دەدەن

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: دوو تێكشكێنەری ئەمریكیمان ناچار كرد دەریای عومان جێبهێڵن

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ ڕزگاركردنی لوبنان لە برسێتى داوای 640 ملیۆن دۆلار دەكات

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    سی ئێن ئێن: ئیسرائیل هێزی تایبەتی لە ئازەربایجان دژی ئێران جێگیر كردووە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: حـزبوڵڵا هاوپەیمانمانە و مووشەكەكانمان دژی ئـ.یسرائیل ئامادەن

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل هێرشەکانى بۆ سەر لوبنان چڕکردووەتەوە و كوژرانی فەرماندەیەكیشى ڕاگەیاند

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    عومان ئاساییبوونوەی كارەكانی بەندەری فەحلی ڕاگەیاند

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: بۆ دەستبەسەرداگرتنی یۆرانیۆمی ئێران پێویستمان بە ڕێككەوتن نییە

سەرەتا