9 کاتژمێر پێش ئێستا 137 جار خوێنراوەتەوە

حەمـ*ـاس: بەشدار نابین لە بەڕێوەبردنی غـ*ـەززە بەڵام چەك دانانێین

پەیام

وتەبێژی بزوتنەوەی حەماس ڕایدەگەیەنێت، كە بەشدارنابن لە بەڕێوەبردنی غەززە پاش جەنگ، بەڵام ئامادەنین چەك دابنێن

حازم قاسم، وتەبێژی بزووتنەوەی بەرەنگاریی ئیسلامی ( حەماس ) ڕایگەیاند : حەماس هەموو جۆرە نەرمیەكی پێویستی لە دانوستانەكاندا نواندوە بەڵام هەرچی دەربارەی چەكدانانە ئەوا چەكی بەرەنگی بۆ پاراستنی گەلەكەمانە و گرەنتی سەقامگیری بڕیاری فەڵەستینیە، وتیشی، بەهیچ جۆرێك بۆ دانوستان نابێت و پاشەكشەی لێناكرێت.

 حازم قاسم جەختی لەوەشكردەوە كە بزوتنەوەی حەماس پشتیوانی لە گفتوگۆی نیشتمانی گشتگیر دەكات بەبەشداری سەرجەم گروپە فەڵەستینیەكان و نابێتە بەربەست لەبەردەم هەوڵەكان بۆ بەرێوەبردنی بەرەنگاری و بەرخۆدان لەقۆناغی داهاتوودا .
وتەبێژی بزوتنەوەی حەماس ڕاشیگەیاند ڕەزامەندن لەسەرئەوەی بزوتنەوەكەیان بەشدارنەبێت لە بەڕێوەبردنی كەرتی غەززە پاش جەنگ و دەستبەرداری ئەو مافەی خۆیان دەبن .

جێی باسە بەپێی ڕێكەوتنی واژوو كراوی نێوان بزوتنەوەی حەماس و قەوارەی زایۆنی بە نێوەندگیری هەریەك لە ئەمریكا و میسر و قەتەڕ ئایندەی بەڕێوەبردنی كەرتەكە دەدرێتەدەست حوكمەتێكی ڕاگوزەر كە لە كەسایەتیە فەڵەستینیەكان پێكدەهێندرێت هەروەها هێزێكی هاوبەشی وڵاتانی عەرەبیش ئەركی پاراستنی ئەمن و ئاسایشی غەززە لەم قۆناغەدا لەئەستۆدەگرن.


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    قەوارەی زایۆنی ئامادە نییە تەرمی شەهید (یەحیا سنوار) و (محەمەد)ی برا ئازاد بكات

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    حەمـ*ـاس: بەشدار نابین لە بەڕێوەبردنی غـ*ـەززە بەڵام چەك دانانێین

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    دانیشتووانی غەززە لەسەر شەقامەكان ئاهەنگی ڕێككەوتنی ئاگربەست دەگێڕن

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕێككەوتنی وەستاندنی شەڕ دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    تڕه‌مپ ورده‌كاری ئازادكردنی ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان ئاشكرا ده‌كات

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    ده‌بێت تا دووشه‌ممه‌ هێزه‌كان بكشێنه‌وه‌ و ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان ئازادبكرێن

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    هه‌موو زانیاری و ورده‌كارییه‌ك له‌سه‌ر ڕێكه‌وتنی ئاگربه‌ست

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕێكه‌وتنی ئاگربه‌ست كرا

سەرەتا