1 رۆژ پێش ئێستا 146 جار خوێنراوەتەوە

ده‌بێت تا دووشه‌ممه‌ هێزه‌كان بكشێنه‌وه‌ و ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان ئازادبكرێن

په‌یام
دوای دانوستانی ناڕاستەوخۆ لە نێوان شاندەکانی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی (حەماس) و قه‌واره‌ی‌ داگیركه‌ری زایۆنی و وڵاتانی نێوەندگیر لە شەرم شێخ، بەرەبەیانی ئه‌مڕۆ پێنجشەممە ڕێککەوتنێک سەبارەت بە قۆناغی یەکەمی پلانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ ئاگربه‌ست له‌ کەرتی غەززە ڕاگەیەندرا .

قۆناغی یەکەمی ئاگربەست کە هێشتا وادەی جێبەجێکردنی دیارینەکراوە. ئازادکردنی ئەو دیلانەی  قه‌واره‌ی‌ داگیركه‌ری زایۆنی دەگرێتەوە کە لە کەرتی غەززە دەستبەسەر کراون، به‌پێی‌ ڕێكه‌وتنه‌كه‌ ده‌بێت تا دووشەممەی داهاتوو ئازاد بكرێن، لە هەمان کاتدا چاوەڕوانی واژۆکردنی فەرمی ڕێککەوتنێکن بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی خوێناوی دوو ساڵە.

کەی ڕێککەوتنەکە واژۆ دەکرێت؟

نێوەندگیرییەکان تا ئێستا وادەی فەرمیی واژۆکردنی ڕێککەوتنەکەیان ڕانەگەیاندووە، بەڵام پێشبینی دەکرێت پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە میسر واژۆ بکرێت.

ڕێککەوتنەکە چی لەخۆدەگرێت؟

سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ڕێککەوتنی نێوان  قه‌واره‌ی‌ داگیركه‌ری زایۆنی و حەماس لەسەر قۆناغی یەکەمی پلانەکەی "بە مانای ئەوە دێت کە هەموو بارمتەکان زۆر بە زوویی ئازاد دەکرێن و  قه‌واره‌ی‌ داگیركه‌ری زایۆنی هێزەکانی دەکێشێتەوە بۆ ئەو هێڵەی‌ ڕێککەوتنی لەسەر کراوە، ئه‌مه‌ش هەنگاوی یەکەمه‌ بەرەو ئاشتییەکی بەهێز و بەردەوام و هەمیشەیی".

بە وتەی سەرکردەیەکی بزووتنەوەی حەماس کە لە ئاژانسی فرانس پرێسەوە وەرگیراوە، بزووتنەوەکە بە یەکجار ٢٠ دیلی زیندووی زایۆنی ئازاد دەکات لە بەرامبەر ئازادکردنی زیاتر لە دوو هەزار دەستگیرکراوی فەلەستینی لەلایەن  قه‌واره‌ی‌ داگیركه‌ری زایۆنی كه‌ ٢٥٠ کەسیان سزای هەتاهەتایییان بەسەردا سەپێنراوە و ١٧٠٠ کەسیش لە دوای دەستپێکردنی شەڕەکەوە دوو ساڵ لەمەوبەر دەستگیرکراون.

هەروەها سەرچاوەیەکی فەلەستینیی ئاگادار لە دانوستانەکان ڕایگەیاند کە پێویستە ئاڵوگۆڕەکە لە ماوەی ٧٢ کاتژمێردا لە دوای جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە ئەنجام بدرێت و ئاماژەی بەوەدا کە "ڕێککەوتنەکە بە ڕەزامەندی گرووپه‌ فەلەستینییەکان کراوە".

هه‌مان سه‌رچاوه‌ ئه‌وه‌شی‌ ڕاگه‌یاندووه‌، به‌پێی‌ ڕێكه‌وتنه‌كه‌ پێویسته‌ رۆژانه‌ به‌لایه‌نی‌ كه‌مه‌وه‌ 400 بارهه‌ڵگر هاوكاری‌ مرۆیی بچێته‌ كه‌رتی‌ غه‌ززه‌وه‌، دوای‌ پێنج ڕۆژیش له‌ ئاگربه‌ست بڕه‌كه‌ زیاتر ده‌بێت.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، "هەروەها لە ڕێککەوتنەکەدا ئاماژە بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی باشووری کەرتی غەززە بۆ شاری غەززە (ناوەندی کەرتی غەززە) و باکووری کەرتی غەززە دەستبەجێ لەگەڵ جێبەجێکردنیدا هاتووە".

سەبارەت بە کشانەوەی سوپای  قه‌واره‌ی‌ داگیركه‌ری زایۆنی لە کەرتی غەززە، کەناڵی ئەی بی سی نیوز بە پشتبەستن بە بەرپرسێکی کۆشکی سپی بڵاوی کردەوە، پاش پەسەندکردنی ڕێککەوتنەکە لەلایەن تەلئەبیبەوە، کشانەوە بۆ هێڵی جیاکردنەوەی کەرتی غەززە کەمتر لە ٢٤ کاتژمێری دەوێت.

سەبارەت بە زیندانییە کوژراوەکانی  قه‌واره‌ی‌ داگیركه‌ری زایۆنی، بەرپرسێکی باڵا بە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ڕاگەیاندووە، روفاتی‌ نزیکەی ٢٨ دەستگیرکراو بە قۆناغ دەگەڕێندرێنەوە، چونکە دیاریکردنی شوێنی هەندێکیان کاتێکی زیاتری دەوێت.

هەنگاوەکانی داهاتوو چین؟

تا ئێستا ناوبژیوانان وردەکاری ڕێککەوتنەکەیان ڕانەگەیاندووە. بەڵام ماجید ئەنساری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر دووپاتی کردەوە کە هەردوولا ڕێککەوتوون "لەسەر هەموو بڕگە و میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززە، کە دەبێتە هۆی کۆتایی هاتنی شەڕەکە و، ئازادکردنی دەستگیرکراوانی  قه‌واره‌ی‌ داگیركه‌ری زایۆنی و دیلەکانی فەلەستین و هاتنە ناوەوەی هاوکارییەکان. دواتر وردەکارییەکان ڕادەگەیەنرێت".

لای خۆیەوە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی  قه‌واره‌ی‌ داگیركه‌ری زایۆنی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆکایەتی کۆبونەوەی کابینەی حکومەت دەکات بۆ پەسەندکردنی ڕێککەوتنەکە.

بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا به‌ مه‌به‌ستی‌ واژوو كردنی‌ ڕێكه‌وتنه‌كه‌ ترەمپ گەشت بۆ میسر بکات، ئەمەش دوای ئەوەی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، بیر لە گەشتێک بۆ ناوچەکە دەکاتەوە.

ئەوەی ئێمە نایزانین

هێشتا وردەکاریی چارەنووسساز هەن کە ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه‌ و ڕێكه‌وتنی كۆتایی له‌سه‌ر نه‌كراوه‌، لەوانە کات و بەڕێوەبردنی کەرتی غەززە لە دوای شەڕ و چارەنووسی حەماس، هه‌روه‌ها هیچ ئاماژەیەکی ڕوون نییە کە دوای کۆتایی هاتنی شەڕەکە کێ حوکمڕانی غەززە دەکات

ڕێککەوتنەکە تا ئێستا قۆناغی یەکەمی پلانەکەی ترەمپ لەخۆدەگرێت. بەڵام قۆناغەکانی داهاتوو کە بریتین لە داماڵینی چەک و پێکهێنانی حکومەتێکی تەکنۆکراتی فەلەستینی بۆ بەڕێوەبردنی کەرتی غەززە لەژێر چاودێری نێودەوڵەتیدا، بە سەرپەرشتی "ئەنجومەنی ئاشتی" نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی سەرۆکی ئەمریکا، پێویستی بە دانوستانی زیاتر هەیە.

سەرکردەیەکی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند، دانوستانەکان لەسەر جێبەجێکردنی قۆناغی دووەمی پلانەکەی ترەمپ دەستبەجێ دوای جێبەجێکردنی قۆناغی یەکەم دەستپێدەکات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا 200 سەرباز بۆ چاودێریی ڕێككەوتنی ئاگربەستی غـ.ەززە ڕەوانەی ئیسرائیل دەكات

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    نزیكەی 200 هەزار تۆن هاوكاری بەپەلە بۆ چوونەناو كەرتی غـ.ەززە ئامادە كراون

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    لایەنى فەڵەستینى: بەشدار نابین لە بەڕێوەبردنی غـ.ەززە بەڵام چەك دانانێین

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    لایەنى فەڵەستینى: دڵنیاییمان پێدراوە كە جەنگ دەست پێ ناكاتەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل ڕەزامەندی دا لەسەر ڕێككەوتنی كۆتاییهێنان بە جەنگ لە غـ.ەززە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    قەوارەی زایۆنی ئامادە نییە تەرمی شەهید (یەحیا سنوار) و (محەمەد)ی برا ئازاد بكات

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    حەمـ*ـاس: بەشدار نابین لە بەڕێوەبردنی غـ*ـەززە بەڵام چەك دانانێین

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    دانیشتووانی غەززە لەسەر شەقامەكان ئاهەنگی ڕێككەوتنی ئاگربەست دەگێڕن

سەرەتا