12 کاتژمێر پێش ئێستا 76 جار خوێنراوەتەوە

مەزڵوم عەبدی: بۆ یەكخستنی هەسەدە لەگەڵ سوپای سووریا سەردانی دیمەشق دەكەین

پەیام 

فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات دەڵێت، بەمزووانە سەردانی دیمەشق دەكەن بۆ تاووتوێكردنی پرسی یەكخستنی هەسەدە لەگەڵ سوپای سووریا.

مەزڵوم عەبدی لەمیانی ئاهەنگی 10مین ساڵیادی دامەزراندنی هەسەدە وتی: لیژنە سەربازییەكەمان بەمنزیكانە سەردانی دیمەشق دەكەن و پرسی یەكخستنی هێزەكانی سووریای دیموكرات لەگەڵ سوپای سووریا تاوتوێ دەكەن.

ناوبراو باسی لەوەش كرد، بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرجەم لایەن و هێزەكان، لە شەڕی دژی داعش لە سەرانسەری سووریادا بەردەوام دەبن.

وتیشی: ئێمە پابەندبوونمان بۆ بەرگریكردن لە گەلەكەمان و خاكەكەمان، هەروەها بۆ دامەزراندنی بەهاكانی دادپەروەری و بەشداریكردن و فرەچەشنی نوێ دەكەینەوە، كە ڕەنگدانەوەی ئیرادەی هەموو سوورییەكانە بۆ سوریایەكی یەكگرتوو و سەقامگیر.

مەزڵوم عەبدی باس لەوەش دەكات "لەكاتێكدا كە هێزێكی زۆر بەرەو شەڕی ناوخۆ دەڕۆیشتن، هێزەكانی سووریای دیموكرات ڕێگایەكی جیاوازیان هەڵبژارد، ئەویش بەرگریكردن لە نیشتمان و گەلەكەی بوو".

پێشتر و لەدوای ڕێككەوتنی 10ـی ئادار، دیمەشق و ئیدارەی خۆسەر لیژنەی هاوبەشیان بۆ جێبەجێكردنی خاڵەكانی ڕێككەوتنەكە پێك هێنابوو، كە گرنگترینیان “یەكخستنی دامەزراوە مەدەنی و سەربازییەكان” و “داننان بە مافەكانی كورد لە دەستووردا” بوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێزەكانی فەڵەستین هەر سەرپەرشتییەكی بیانی لەسەر كەرتی غـ.ەززە ڕەتدەكەنەوە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    مەزڵوم عەبدی: بۆ یەكخستنی هەسەدە لەگەڵ سوپای سووریا سەردانی دیمەشق دەكەین

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشناسیی هەرێم: ئێوارەى سبەینێ ئەگەرى باران بارین لە پارێزگاى دهۆک هەیە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لە 32 ساڵی ڕابردوودا كاندیدانی دەسەڵات نوێنەری ڕاستەقینەی خەڵك نەبوون

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سلێمانی.. ئەو كەسانەی لە نەخۆشخانەی شار تەقەیان كرد دەستگیركران

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سلێمانی.. تەقینى تەنكییه‌كی نه‌وت کرێکارێکى کوشت و یەکێکى دیکەشى بە سەختى بریندارکرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    کەشناسیی هەرێم: پلەکانى گەرما نزیکەى چوار پلە نزم دەبێتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى بەرمیلێک نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا بە نزیکەى ٦٥ دۆلارە

سەرەتا