12 کاتژمێر پێش ئێستا
103 جار خوێنراوەتەوە
هێزەكانی فەڵەستین هەر سەرپەرشتییەكی بیانی لەسەر كەرتی غـ.ەززە ڕەتدەكەنەوە
پەیام
هێزە بەرەنگارییخوازەكانی فەڵەستین هەر سەرپەرشتییەكی بیانی لەسەر كەرتی غەززە ڕەت دەكەنەوە.
لە ڕاگەیەنراوێكی هاوبەشدا، هەر یەك لە بزووتنەوەی حەماس و جیهادی ئیسلامی و بەرەی میللی ڕزگاریی فەڵەستین كە سێ هێزی بەرەنگارییخوازی فەڵەستینن ڕۆڵی نێوەندگیرەكانی بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتنی ئاگربەست بەرز نرخاند و ڕێككەوتنەكەیشیان بە شكستێكی سیاسی و ئەمنی لە پلانەكانی داگیركەر بۆ ئاوارەكردنی فەڵەستینییەكان ناوزەد كرد.
ئەو سێ هێزە فەڵەستینییە سوپاسی جووڵانەوە نێودەوڵەتییەكان بۆ هاوسۆزی لەگەڵ گەلەكەیان كرد و ئاماژەیان بەوەیش كردووە "ئازادكردنی سەدان زیندانیی ژن و پیاوی فەڵەستینی ڕەنگدانەوەی خۆڕاگری و یەكگرتووی هەڵوێستمانە". داوایشیان لە وڵاتانی نێوەندگیر و واشنتۆن كرد گرەنتی پابەندی قەوارەی زایۆنی بە ڕێككەوتنەكەوە بكەن و ئامادەیی خۆیشان بۆ سوودوەگرتن لە بەشداری وڵاتانی عەرەبی و نێودەوڵەتی بۆ بنیاتنانەوەی غەززە نیشان دا.
هەروەها سێ لایەنە فەڵەستنییەكە لە ڕاگەیەنراوەكەدا "هەر سەرپەرشتیكردنێكی بیانی بۆ كەرتی غەززە ڕەت دەكەنەوە و ڕایانگەیاند: دیارییكردنی شێوەی بەڕێوەبردنی كەرتی غەززە كارێكی نێوخۆیی فەڵەستینییە و پێكهاتە نیشتمیانییەكان بەشێوەیەكی هاوبەش دیاری دەكەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە