3 کاتژمێر پێش ئێستا
137 جار خوێنراوەتەوە
نرخی زێڕ بەردەوامە لە هەڵكشان و بەرزبوونەوە
پەیام
نرخی زێڕ بەردەوامە لە هەڵكشان و بەرزبوونەوە. ئەمڕۆ نرخی مسقاڵێك زێڕی عەیار 21 گەیشتە 837 هەزار دینار. لەكاتێكدا دوێنێ بە 825 هەزار دینار بوو.
ئەم نرخە بەرزەی زێڕ لەكاتێكدایە نرخی ئۆنسەیەك زێڕ لە بازاڕەكانی جیهاندا بە چوار هەزار و 75 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت و پێشبینی دەكرێت بەرزتریش ببێتەوە.
شارەزایانی بوارەكە هۆكاری بەرزبوونەوەی بەردەوامی نرخی زێڕ بۆ ناسەقامگیریی جیهان، شەڕی بازرگانیی نێوان چین و ئەمریكا، ئەگەری هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئەورووپا هەروەها بڕیارەكانی حكومەتی ئەمریكا دەگێڕنەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە