3 کاتژمێر پێش ئێستا
81 جار خوێنراوەتەوە
بەهۆی نەتەنیاهووەوە عێراق و توركیا هەڕەشەی بایكۆتی لوتكەی شەرم شێخیان كرد
پەیام
سەرۆكوەزیرانی زایۆنی ڕایگەیاند بەشداری لە لوتكەی شرەم شێخ ناكات، عێراق و توركیاش دەڵێن ئەگەر نەتەنیاهوو بەشدار بێت لە لوتكەكە دەكشێنەوە.
ئاژانسی هەواڵی عێراقی لە زاری سەرچاوەیەكی باڵاوە، ئاشكرای كردووە، لایەنی میسری هیچ بانگهێشتێكی فەرمییان بۆ بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆكوەزیرانی زایۆنی نەناردووە بۆ ئامادەبوون لە لوتكەی شەرم شێخ بەڵام دۆناڵد ترەمپ هەوڵی داوە نەتەنیاهوو ئامادە بێت و بۆ ئەم مەبەستە پەیوەندیی بە میسڕەوە كردووە.
لە هەواڵەكەدا هاتووە، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق هەردوو لایەنی میسڕ و ئەمریكای ئاگادار كردووەتەوە، ئەگەر نەتەنیاهوو لە لوتكەكە بەشدار بێت ئەوا عێراق لە لوتكەی شرەم شێخ دەكشێتەوە و ئەم هەڵوێستەش یەكلاكراوەیە.
هەروەها میدیای توركیا بڵاوی كردووەتەوە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری ئەو وڵاتە كاتێك هەواڵەكەی بیستووە، بە لایەنە پەیوەندیدارەكانی وتووە بەشداری لە لوتكەكە هەڵدەوەشێنێتەوە و دەگەڕێتەوە بۆ توركیا، تەنانەت ئاڕاستەی فرۆكەكەشی گۆڕیوە. بەڵام دوای ئەوەی دڵنیایی پێ دراوە كە نەتەنیاهوو بەشدار نابێت. دووبارە فڕۆكەكەی ڕووی كردووەتەوە شەرم شێخ.
لای خۆیەوە نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی زایۆنی ڕایگەیاند، نەتەنیاهوو لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە بانگهێشتی كۆبوونەوەكە كراوە بەلام سوپاسی نەتەنیاهووی كردووە و پێی ڕاگەیاندووە بەهۆی نزیكبوونەوەی جەژنی جووەكان ناتوانێت ئامادەی لوتكەكە بێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە