4 کاتژمێر پێش ئێستا
92 جار خوێنراوەتەوە
هێشتا مووچه‌ی مانگی هه‌شت دابه‌ش نه‌كراوه و هیچ هه‌واڵێكیشی نیه
له ناوه‌ڕاستی مانگی 10داین به‌ڵام مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان هێشتا مووچه‌ی مانگی هه‌شتیان وه‌رنه‌گرتووه. ئه‌مڕۆش حكومه‌تی عێراق كۆ ده‌بێـته‌وه و مووچه‌خۆران چاویان له‌وه‌یه بڕیاری خه‌رجكردنی مووچه بدرێـت.
سه‌ره‌ڕای ڕێككه‌وتن و لێكتێگه‌یشتنی نێوان حكومه‌تی فیدڕاڵی و حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچووی هه‌رێم، به‌ڵام هێشتا دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ر و خانه‌نشینانی هه‌رێم نه‌چووه‌ته سه‌ر سكه. پێشتر به‌هۆی ڕاده‌ستنه‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمه‌وه به‌غداد مووچه‌ی نه‌ده‌نارد، ئێستا هه‌ولێر كه‌مته‌رخه‌مه له ناردنی داهاتی نانه‌وتی و ناوخۆ و، عێراقیش سووره له‌سه‌ر مه‌رجه‌كانی.
به‌شێك له میدیاكانی پارتی و یه‌كێتی باسیان له‌وه كردووه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی هه‌رێم داهاتی نانه‌وتیی مانگی هه‌شت بۆ به‌غداد بنێرێت، میدیای عێراقیش ئاماژه‌ی به‌وه داوه له‌گه‌ڵ ناردنی داهاتی نانه‌وتیدا حكومه‌تی فیدڕاڵی ده‌ست به پاره‌داركردنی هه‌رێمی كوردستان بۆ مووچه‌ی مانگی هه‌شت ده‌كات.
ئه‌م بارودۆخه هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕٍۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له به‌غداد به‌ڕێوه ده‌چێت، به‌ڵام له‌به‌ر یه‌كلابوونه‌وه‌ی رێككه‌وتنه‌كان پێشبینی ناكرێت له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له دۆسیه‌ی مووچه بكرێت، به‌ڵام چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بڕیاری خه‌رجكردنی مووچه بدرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە