6 کاتژمێر پێش ئێستا
27 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌حمه‌د شه‌رع داوا له روسیا ده‌كات به‌شه‌ریان ئه‌سه‌دیان راده‌ست بكات
په‌یام
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمیی سووریا ئاشكرای كرد، ئه‌مڕۆ ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی
ئه‌و وڵاته سه‌ردانی مۆسكۆی پایته‌ختی ڕووسیا ده‌كات و به‌پێی زانیارییه‌كان
داوای ڕاده‌ستكردنی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی ڕژێمی پێشووی سووریا ده‌كات.
ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئه‌حمه‌د شه‌رع له سه‌ردانه‌كه‌یدا
له‌گه‌ڵ پوتین سه‌رۆكی ڕووسیا كۆ ده‌بێته‌وه و تاووتوێی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی
نێوانیان ده‌كه‌ن.
هه‌ر له سه‌ردانه‌كه‌دا، سه‌رۆكی هه‌ردوو وڵات باس له دوایین پێشهاته‌كانی
ناوچه‌كه و جیهان ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكردنی هه‌ماهه‌نگی به جۆرێك له به‌رژه‌وه‌ندیی
هه‌ردوولا بێت.
هاوكات چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی سووری ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، بڕیاره شه‌رع
له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ڕووسیا داوای ڕاده‌ستكردنی به‌شار ئه‌سه‌د له به‌رپرسانی
باڵای ئه‌و وڵاته بكات.
باسیان له‌وه‌ش كردووه، پێده‌چێت شه‌رع له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی
ڕووسیا داوای مانه‌وه‌ی بنكه‌ی ده‌ریایی ڕووسیا له ته‌ڕتووس و بنكه‌ی ئاسمانیی
حومه‌یمیم له سووریا بكات.
لای خۆیه‌وه كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی ڕووسیا كرملین ڕایگه‌یاند ڤلادیمێر
پووتین سه‌رۆكی ولێته‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی ڕاگوزه‌ری سووریا زنجیره‌یه‌ك
كۆبوونه‌وه ئه‌نجام ده‌جدات و پرسه‌كانی دۆخی ئێستا و داهاتوو و په‌یوه‌ندییه
دووقۆڵییه‌كان له بواره‌كانی سیاسی و بازرگانی و ئابووری و مرۆیی تاووتوێ ده‌كات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە