6 کاتژمێر پێش ئێستا
33 جار خوێنراوەتەوە
له گڕگرتنی پاسێك له ڕۆژئاوای هیندستان لانیكه‌م 20 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار بوون
په‌یام
له هه‌رێمی ڕاجستان كه ده‌كه‌وێته ڕۆژئاوای هیندستان پاسێك كه 50 سه‌رنشینی
هه‌ڵگرتبوو گڕیگرت، به‌هۆیه‌وه لانیكه‌م 20 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌رپرسێكی باڵای پۆلیس، به ئاژانسی فڕانس پرێسی ڕاگه‌یاند، "19 سه‌رنشین
له ناو پاسه‌كه‌دا به‌هۆی سوتانه‌وه گیانیان له‌ده‌ستدا، و سه‌رنشینێكی دیكه‌ش
به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه دواتر گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئاژانسی هه‌واڵی "پرێس تراست ئۆف ئیندیا" ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه
شۆفێری پاسه‌كه دووكه‌ڵی له به‌شی دواوه‌ی پاسه‌كه‌دا بینیوه و له‌سه‌ر ڕێگای
خێرا ڕاوه‌ستاوه و به‌لێم ئاگره‌كه خێرا ته‌واوی پاسه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه و
سوتاوه.
نارێندرا مۆدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هیندستان، نیگه‌رانی ده‌ربڕی و ڕایگه‌یاند
حكومه‌ت قه‌ره‌بووی خێزانه‌كانی قوربانییه‌كان ده‌كاته‌وه به بڕی 200 هه‌زار
ڕوپیه كه ده‌كاته (زیاتر له 2200 دۆلار) بۆ هه‌ر قوربانییه‌ك.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە