4 کاتژمێر پێش ئێستا 396 جار خوێنراوەتەوە

كۆبوونەوە و گفتوگۆی ئاشتی پاكستان و ئەفغانستان لە قەتەر بەڕێوەدەچێت

پەیام 

بە مەبەستی كۆبوونەوە و گفتوگۆ لەپێناو ئاشتییەكی بەردەوام و ڕاگرتنی پێكدادانە سنوورییەكانی نێوانیان، شاندی ئەفغانستان و پاكستان گەیشتنە دەوحەی پایتەختی قەتەر.

لەوبارەوە وەزارەتی بەرگریی پاكستان ڕایگەیاند: شاندی وڵاتەكە لەلایەن خواجە محەمەد ئاسەف وەزیری بەرگری سەرۆكایەتی دەكرێت و گفتوگۆكانیش جەخت لە گرتنەبەری ڕێوشوێنی خێرا بۆ سەپاندنی ئاشتی و سەقامگیریی لەسەر سنووری هەر دوو وڵات دەكەنەوە.

شاندی ئەفغانستانیش بە سەرۆكایەتی محەمەد یەعقوب وەزیری بەرگری گەیشتە دەوحە و لەلایەن بەرپرسانی قەتەر و ئەفغانستانەوە پێشوازیی لێ كرا.

گفتوگۆكانی ئاشتی نێوان كابوڵ و ئیسلامئاباد دوای ئاڵۆزییەكانی ئەمدواییەی نێوان هەر دوو وڵات دێت لەسەر سنوور كە دوای هێرشێكی بزووتنەوەی تاڵیبانی پاكستان دێت لە 11ی مانگ كە بووە هۆی كوژرانی 23 پاكستانی كە 20یان ئەندامی هێزە ئەمنییەكان و سیانیان مەدەنی بوون. پاكستانیش دەڵێت: هێرشەكە لە نێو خاكی ئەفغانستانەوە ئەنجام دراوە، كابوڵیش ڕەتی دەكاتەوە.

دوابەدوای ئەو هێرشە لەلایەن هێزەكانی سەرسنووری هەر دوو وڵاتەوە پێكدادان و توندوتیژی ڕووی داوە تا لە كۆتاییدا ڕۆژی چوارشەممە لەسەر ئاگربەستێكی 48 كاتژمێری ڕێك كەوتن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆبوونەوە و گفتوگۆی ئاشتی پاكستان و ئەفغانستان لە قەتەر بەڕێوەدەچێت

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ بۆ زیلنیسكی و پوتن: جەنگ ڕابگرن و هەر دوو لاتان خۆتان بە سەركەوتوو بزانن

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    نۆ وڵاتی دەرەوەی یەكێتیی ئەورووپا: بە جێبەجێكردنی سزاكانی سەر ئێران پابەندین

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەكان هەڵوەشانەوەی فەرمانی دەستگیركردنی نەتەنیاهووى ڕەتکردەوە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: زۆر نزیكین لە كۆتاییهێنان بە جەنگ و هیوادارین بەبێ مووشەكی تۆماهۆك بێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پاش پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی ترەمپ و پووتین، زیلینسكی گەیشتە واشنتۆن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ تاوتوێكردنی كۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆكرانیا، ترەمپ و پووتین كۆدەبنەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    وڵاتانی‌ ئه‌ورووپا چه‌ك له‌ ئه‌مریكا ده‌كڕن و ده‌یبه‌خشنه‌ ئۆكرانیا

سەرەتا