4 کاتژمێر پێش ئێستا
112 جار خوێنراوەتەوە
بانكی ناوه‌ندی: كۆی گشتی قه‌رزه نێوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كانی وڵات 150 ملیار دۆلاره
په‌یام
بانكی ناوه‌ندیی عێراق قه‌باره‌ی كۆی گشتی قه‌رزی سه‌ر وڵاته‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات و ڕایشیده‌گه‌یه‌نێت: هیچ كۆتوبه‌ندێك له‌سه‌ر خه‌رجكردنی داهاتی نه‌وت گلدراوه له بانكی فیدڕاڵیی ئه‌مریكاوه نییه.
له نووسراوێكدا كه وه‌ڵامی ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی داوه‌ته‌وه، عه‌لی عه‌للاق پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت: كۆی گشتی قه‌رزه نێوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كانی وڵات 150 ملیار دۆلاره.
به‌پێی نووسراوه‌كه قه‌باره‌ی قه‌رزی نێوخۆیی 91 ترلیۆن دیناره، قه‌رزی ده‌ره‌كییش تا 30ی حوزه‌یران، مانگی شه‌شی ئه‌مساڵ 54 ملیار و 957 ملیۆن دۆلاری تێپه‌ڕاندووه، له‌و ژماره‌یه ته‌نیا 10 ملیار و 611 ملیۆن دۆلاری هی دوای ساڵی 2003یه و ئه‌وه‌ی دیكه كه 44 ملیار و 346 ملیۆن دۆلاره قه‌رزی به‌ر له ساڵی 2003 و ڕووخانی ڕژێمی به‌عس ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی نووسراوه‌كه‌دا و له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا كه ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له‌باره‌ی بوونی كۆتوبه‌ند له‌سه‌ر داهاتی نه‌وتیی دانراو له بانكی یه‌ده‌گی فیدڕاڵیی ئه‌مریكاوه له‌لایه‌ن ئه‌و بانكه‌وه، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی عێراق نووسیویه‌تی: جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه هیچ كۆتوبه‌ندێك له‌سه‌ر چۆنێتی خه‌رجكردنی داهاتی نه‌وت نییه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە