3 کاتژمێر پێش ئێستا
118 جار خوێنراوەتەوە
نه‌ته‌نیاهوو: له‌دوای ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان جه‌نگ كۆتایی دێت
ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی ڕوفاتی دیله زایۆنییه‌كان به‌رده‌وامه و سه‌رۆكوه‌زیرانی قه‌واره‌كه‌ش ده‌ڵێ: جه‌نگی له كه‌رتی غه‌ززه به جێبه‌جێكردنی قۆناغی دووه‌می ڕێككه‌وتنه‌كه كۆتایی دێت.
نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی قه‌واره‌ی زایۆنی به‌ده‌ستگه‌یشتنی ڕوفاتی دوو دیلی دیكه‌ی زایۆنیی له ڕێی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ئاشكرا كرد. به‌مه‌ش تائێستا 16 ڕوفات له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی به‌ره‌نگاریی ئیسلامیی فه‌ڵه‌ستین (حه‌ماس)ـه‌وه ڕاده‌ست كراوه.
له چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ستی نێوانیان، تائێستا بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس 20 دیلی زایۆنی، هه‌روه‌ها له‌كۆی 28 ڕوفات 16ی ڕاده‌ست كردووه‌ته‌وه، سه‌باره‌ت به ڕووفاته‌كانی دیكه‌یش حه‌ماس ڕایگه‌یاند: ده‌مانه‌وێت به‌ته‌واوی ئه‌و دۆسیه‌یه دابخه‌ین، به‌ڵام دۆزینه‌وه و ده‌رهێنانه‌وه‌ی ڕوفات و ته‌رمه‌كان له‌ژێر داروپه‌ردووه‌كان پێویستی به كات و ئامێری پێشكه‌وتوو و قورس هه‌یه.
له پێشهاتێكی نوێ‌دا، بنیامین نه‌ته‌نیاهوو سه‌رۆكوه‌زیرانی قه‌واره‌ی زایۆنی ڕایگه‌یاند: جه‌نگی غه‌ززه به جێبه‌جێكردنی قۆناغی دووه كه چه‌كداماڵینی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له‌خۆ ده‌گرێت، ته‌واو ده‌بێت.
پێشتر بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی چه‌ند جارێك ڕایگه‌یاندووه كه دانانی چه‌ك پرسێكی نیشتمانییه و ته‌نیا په‌یوه‌ستیی به خودی حه‌ماسه‌وه نییه، تا داگیركارییش هه‌بێت چه‌كی به‌ره‌نگاریی به‌رده‌وام ده‌بێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە