3 کاتژمێر پێش ئێستا
74 جار خوێنراوەتەوە
لایه‌نه فه‌له‌ستینییه‌كان ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه پێشێلكارییان كردبێت
قه‌واره‌ی زایۆنی تا ئێستا ده‌یان پێشێلكاری له ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ستی جه‌نگی سه‌ر غه‌ززه ئه‌نجام داوه و به‌هۆیه‌وه ده‌یان فه‌ڵه‌ستینی شه‌هید بوون، له به‌رامبه‌ردا حه‌ماس ره‌تی ده‌كاته‌وه هیچ پێشێلكارییه‌كی كردبێت.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی حكومیی له كه‌رتی غه‌ززه ئاشكرای كرد "قه‌واره‌ی زایۆنی داگیركه‌ر له 10ی ئه‌م مانگه‌وه كه ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه 47 پێشێلكاری ئه‌نجام داوه و به‌و هۆیه‌شه‌وه 38 كه‌س شه‌هید بوون".
هه‌ر له‌و میانه‌یه‌دا، نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی حكومیی له كه‌رتی غه‌ززه داوا له نێوه‌ندگیره‌كان ده‌كات به‌په‌له ده‌ستوه‌ردان بكه‌ن و قه‌واره‌ی زایۆنی به وه‌ستاندنی ده‌ستدرێژی و دوژمنكارییه‌كانی پابه‌ند بكه‌ن. له به‌رامبه‌ردا حه‌ماس ره‌تی ده‌كاته‌وه هیچ پێشێلكارییه‌كی كردبێت.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه، جگه له‌و 38 كه‌سه‌ی له ڕۆژی چوونه بواری جێبه‌جێكردنی ئاگربه‌سته‌وه شه‌هید بوون، 143ی دیكه‌یش بریندار بوون.
پێشتریش ناوه‌ندی غه‌ززه بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕایگه‌یاند: هێزه‌كانی قه‌واره‌ی زایۆنی له سه‌ره‌تای چوونه بواری جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتننامه‌ی ئاگربه‌سته‌وه 129 پێشێلكارییان له كه‌رتی غه‌ززه ئه‌نجام داوه، به‌و هۆیه‌وه 34 كه‌س شه‌هید و 122ی دیكه‌یش بریندار بوون.
هاوكات به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی كه ته‌ندروستیی غه‌ززه بڵاوی كردووه‌ته‌وه له دوای ئاگربه‌سته‌وه جگه له‌و ژماره‌یه‌ی كه شه‌هید كراون ڕووفاتی 404 شه‌هید دۆزراونه‌ته‌وه، به‌مه‌یش ئاماری شه‌هیدانی بۆ 68 هه‌زار و 116 و بریندارانیشی بۆ 170 هه‌زار و 200 به‌رز كرده‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە