4 کاتژمێر پێش ئێستا
155 جار خوێنراوەتەوە
لایه‌نه فه‌له‌ستینییه‌كان: گرووپه تاوانكارییه‌كان پڕ چه‌ككراون و پاڵپشتی ده‌كرێن
بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس ڕاگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕه‌ت ده‌كاته‌وه كه بانگه‌شه‌ی ئه‌گه‌ری ده‌ستپێكردنی هێرش و شكاندنی ئاگربه‌ست له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌كه‌وه ده‌كات.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا، بزووتنه‌وه‌ی به‌ره‌نگاریی ئیسلامیی فه‌ڵه‌ستین (حه‌ماس) ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی له ڕاستیدا ڕوو ده‌دات بریتی له‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی داگیركه‌ر، گرووپی تاوانكاری له غه‌ززه دروست كردووه و پڕچه‌كی كردوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه "ده‌زگای پۆلیس له كه‌رتی غه‌ززه به پشتیوانی خه‌ڵك به ئه‌ركی خۆی هه‌ڵده‌ستێت و به دوای ئه‌ندامانی گرووپه تاوانكاره‌كانه‌وه‌یه و به پێی ڕێكاری یاسایی ته‌واو لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كات".
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا داوا له ئیداره‌ی ئه‌مریكا كراوه ده‌ستهه‌ڵگرێت له دووباره‌كردنه‌وه‌ی زانیارییه ناڕاسته‌كانی قه‌واره‌ی داگیركه‌ر و په‌رده‌پۆشكردنی پێشێلكارییه‌كان و به‌رده‌وامییدان به تاوان و هێرشه دوژمنكارییه‌كانی.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی دوای ئه‌وه دێت كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا پێشتر له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد وڵاتانی به‌شداربووی پڕۆسه‌ی ئاشتی له‌باره‌ی نزیكیی پێشێلكردنی ئاگربه‌ست له‌لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسه‌وه ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە