3 کاتژمێر پێش ئێستا
154 جار خوێنراوەتەوە
له ئه‌مریكا دژی سیاسه‌ته‌كانی تڕه‌مپ خۆپیشاندان كرا
ملیۆنان كه‌س له ئه‌مریكا دژی سیاسه‌ته‌كانی دۆناڵد تڕه‌مپی سه‌رۆكی وڵات خۆپیشاندانیان كرد و دروشمی "نا بۆ پاشایه‌تی"یان به‌رز كرده‌وه.
خۆپیشاندانه‌كان ڕۆژی شه‌ممه به كاتی نێوخۆی ئه‌مریكا و به به‌شداری ملیۆنه‌ها هاووڵاتی ئه‌مریكی له زیاتر له دوو هه‌زار و 500 شوێنی جیاواز له سه‌رانسه‌ری وڵات، له‌وانه‌ش واشنتۆنی پایته‌خت و شاره گه‌وره‌كانی وه‌ك لۆس ئه‌نجلۆس، نیویۆرك و شیكاگۆ، به‌ڕێوه چوو.
ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییانه، كه دروشمی )نا بۆ پاشایه‌تی" (نۆ كینگس"یان هه‌ڵگرتبوو، وه‌ك ناڕه‌زایه‌تییه‌ك دژی سیاسه‌ته‌كانی تره‌مپ ڕێك خرابوون، ئه‌مه دووه‌م جاریشه خۆپیشاندانه‌كانی "نا بۆ پاشایه‌تی" به‌ڕێوه ده‌چێت، یه‌كه‌م جاریش له مانگی حوزه‌یرانی ڕابردوودا بوو.
به‌شداربووان پێیان وایه تره‌مپ وڵات به‌ره‌و "سه‌ربازی و دیكتاتۆری" ده‌بات، ڕه‌خنه‌یان له بڕیاره‌كانی گرت له باره‌ی ناردنی پاسه‌وانی نیشتمانی بۆ ئه‌و ویلایه‌تانه‌ی دیموكراته‌كان حوكمیان ده‌كه‌ن به پاساوی پاراستنی "ئاسایش"، هه‌روه‌ها سنوورداركردنی كۆچبه‌رانی نایاسایی و بڵاوه‌پێكردنی یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له شاره‌كاندا، له‌گه‌ڵ كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجی فیدراڵی.
ژماره‌یه‌ك ڕێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، له‌وانه یه‌كێتیی ئازادییه مه‌ده‌نییه‌كانی ئه‌مریكا، به‌شدارییان له ڕێكخستنی ئه‌م خۆپیشاندانانه‌دا كرد كه دژی سیاسه‌ته‌كانی تره‌مپن له بواری مافه مه‌ده‌نییه‌كاندا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە