3 کاتژمێر پێش ئێستا
92 جار خوێنراوەتەوە
تڕه‌مپ گه‌ڕێكی دیكه‌ی هه‌وڵه دیبلۆماسییه‌كانی بۆ ڕاگرتنی جه‌نگی ئۆكرانیا ده‌ست پێ كرده‌وه
سه‌رۆكی ئه‌مریكا داوا له سه‌رۆكی وڵاتانی ڕووسیا و ئۆكرانیا ده‌كات هه‌ر دوو كیان سه‌ركه‌وتنی وڵاته‌كه‌یان ڕابگه‌یه‌نن و جه‌نگ ڕابگرن.
ئه‌مڕۆ، شه‌ممه، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: بانگه‌وازێكم ئاڕاسته‌ی هه‌ر یه‌ك له ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی ڕووسیا و ڤلۆدیمێر زیلینیسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا كردووه جه‌نگ ڕابگرن و به ڕێككه‌وتنێكی ئاشتی بگه‌ن و هه‌ر دوو لا سه‌ركه‌وتنی خۆیان ڕابگه‌یه‌نن و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی لایه‌نی براوه‌ش بۆ مێژوو جێ بهێڵن!
له نووسینێكیدا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا و دوابه‌دوای دیداری له‌گه‌ڵ هاوتا ئۆكرانییه‌كه‌ی، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایشیگه‌یاندووه: به زیلنیسكییم وتووه، هه‌ر وه‌ك به توندی پوتینیشم وتووه ئێستا كاتی ڕاگرتنی جه‌نگ و گه‌یشتنه به ڕێككه‌وتن، پێویسته جه‌نگ بوه‌ستێت.
تره‌مپ نووسیویشیه‌تی: به هه‌ر یه‌ك له ڕووسیا و ئۆكرانیا سه‌ركه‌وتنی خۆیان ڕابگه‌یه‌نن، یه‌كلاكردنه‌وه‌یشی مێژوو بڕیاری لێ بدات.
پێشتریش سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندبوو ده‌خوازم بێ ئه‌وه‌ی پێویست به پێدانی مووشه‌كی تۆماهۆك به ئۆكرانیا بكات جه‌نگ كۆتایی بێت. ئه‌و وتیشی: ئێمه خۆیشمان پێویستمان به مووشه‌كی تۆماهۆكه.
سه‌رۆكی ئۆكرانیا ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا له ئێستادا ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پێدانی مووشه‌كی تۆماهۆك به ئۆكرانیا نه‌داوه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە