6 کاتژمێر پێش ئێستا
381 جار خوێنراوەتەوە
تڕه‌مپ: له‌گه‌ڵ چیندا ڕێكه‌وتووین
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی چین ڕێككه‌وتنێكی مێژووییان كردووه و له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێكی گرنگ له ناویاندا ڕێژه‌ی باجی گومركی و مادده ده‌گمه‌نه‌كان ڕێككه‌وتوون.
ئه‌مڕۆ له په‌راوێزی كۆڕبه‌ندی هاوكاری ئابووری ئاسیا و زه‌ریای هێمن له كۆریای باشوور، دۆناڵد تڕه‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا و شی جینبینگ سه‌رۆكی چین كۆ بوونه‌وه و به پێی زانیاریه‌كان كۆبوونه‌وه‌كه دوو كاتژمێری خایاند.
تڕه‌مپ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی به سه‌ركه‌وتوو و گرنگ ناو برد و ڕایگه‌یاند: چین ڕازی بووه‌ته‌وه دووباره ده‌ست بكاته‌وه به كڕینی به‌رهه‌می ده‌نه‌وێڵه‌ی سۆیای ئه‌مریكی، هه‌روه‌ها به‌ڵێنی داوه چاودێری توند بكات بۆ ڕێگری له قاچاخبردنی مادده‌ی هۆشبه‌ری فێنتانیل بۆ ئه‌مریكا، له به‌رامبه‌ردا، واشنتۆن باجه گومركییه‌كانی له‌سه‌ر كاڵای چینی له 57% بۆ 47% كه‌م كردووه‌ته‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاشكرای كرد كه هه‌ردوو لایه‌ن ڕێك كه‌وتن له‌سه‌ر وه‌ستاندنی سیسته‌می مۆڵه‌تی بازرگانی كانزا ده‌گمه‌نه‌كان بۆ ماوه‌ی ساڵێك، هه‌ماهه‌نگی له چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی ئوكرانیا و ئاسانكاری دروست بكه‌ن بۆ گه‌یاندنی ده‌ریایی نێوان هه‌ردوو وڵات.
كاریگه‌ری ئه‌م ڕێككه‌وتنه ده‌ستبه‌جێ له‌سه‌ر بازاڕه‌كانی جیهان ده‌ركه‌وت، به شێوه‌یه‌ك پشكه چینییه‌كان گه‌یشتنه به‌رزترین ئاستی خۆیان له ماوه‌ی 10 ساڵی ڕابردوودا، هه‌روه‌ها نرخی دراوی یوانی چینیش به‌ره‌و به‌رزبوونه‌وه چوو.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە