3 کاتژمێر پێش ئێستا
245 جار خوێنراوەتەوە
حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچوو شاندێكی دیكه‌ی نارده به‌غدا
شاندێكی حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچووی هه‌رێمی كوردستان له به‌غداده و بڕیاره له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له حكومه‌تی فیدڕاڵی كۆببنه‌وه و بابه‌تی داهاتی نانه‌وتییه‌وه گفتوگۆ بكه‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌كان به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وته‌وه، به‌غداد ده‌یه‌وێت ڕێژه‌ی داهاته نانه‌وتییه‌كان زیاد بكات، شانده‌كه‌ی هه‌رێمیش ده‌یانه‌وێ ڕێژه‌كه كه‌م بكه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ڕایگه‌یاندووه: دۆسیه‌یه‌كی دیكه‌ش كه بڕیاره شانده‌كه‌ی هه‌رێم گفتوگۆی له‌سه‌ر بكات، دووباره ڕێكخستنه‌وه‌ی باج و گومرگه له ده‌روازه سنوورییه‌كان كه ده‌بێته هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی داهاتی نانه‌وتیی بۆ هه‌رێم و به‌غداد.
به‌پێی به‌غدادولیه‌وم پێشبینی ده‌كرێت ئه‌نجوومه‌نی شورای ده‌وڵه‌ت جارێكی دیكه له‌باره‌ی داهاتی نانه‌وتیی هه‌رێمی كوردستانه‌وه كۆ ببێته‌وه و بڕیاری كۆتایی له‌و باره‌یه‌وه بدات.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه 18 ی مانگی ڕابردوو ئه‌نجوومه‌نه‌كه كۆبووه‌وه و بڕیاری دا، داهاتی نانه‌وتیی هه‌رێمی كوردستان ڕاده‌ستی به‌غداد بكرێت، به‌ڵام به‌رپرسانی هه‌رێم ده‌ڵێن بڕیاره‌كه لایه‌نداریی پێوه دیاره و دادگه‌رانه نییه.
جێی باسه به‌پێی دوایین ڕێككه‌وتن ولێكتێگه‌یشتنی نێوان هه‌رێم وبه‌غداد، بۆ ئه‌وه‌ی عێراق مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم بنێرێت پێویسته هه‌ولێر مانگانه 120 ملیار دینار داهاتی نانه‌وتی ڕأده‌ست بكات. به‌ڵام به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی هه‌رێمه‌وه، سبه‌ی مانگی10 كۆتایی دێت و هێشتا دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی هه‌شت ته‌واو نه‌بووه. هیچ ئاسۆیه‌كی مووچه‌ی مانگی 9یش ڕوون نییه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە