5 کاتژمێر پێش ئێستا
373 جار خوێنراوەتەوە
كۆمیسیۆن: هه‌شتی مانگ بانگه‌شه كۆتایی دێت
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕایگه‌یاند سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی هه‌شتی مانگ كۆتایی به بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن دێت، هاوكات ئاماری ده‌نگده‌رانی تایبه‌تی بڵاو كرده‌وه.
جومانه غه‌لای، وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان به ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی راگه‌یاند: ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنی تایبه‌ت له كاتژمێر 7:00ی به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه 9ی مانگی داهاتوو ده‌ستپێده‌كات، كه تێدا كارمه‌ندانی ده‌سته‌ی ده‌روازه سنورییه‌كان، وه‌زاره‌تی ناوخۆ، وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، دژه تیرۆر، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، وه‌زاره‌تی به‌رگری، حه‌شدی شه‌عبی به‌شداریی ده‌كه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ده‌نگدانی تایبه‌ت مافی ده‌نگدانیان هه‌یه یه‌ك ملیۆن و 313 هه‌زار 859كه‌سن.
وتیشی: كاتی بێده‌نگی هه‌ڵبژاردن، كه مه‌به‌ستی كۆتایی هاتنی بانگه‌شه‌یه له كاتژمێر 7:00 به‌یانی رۆژی شه‌ممه 8ی تشرینی دووه‌م ده‌ستپێده‌كات.
جومانه غه‌لای جه‌ختی له‌وه شكرده‌وه: هه‌ر كاندیدێك یان لایه‌نێك یان هاوپه‌یمانییه‌ك ماوه‌ی بێده‌نگی هه‌ڵبژاردنه‌كان پێشێل بكات، به‌پێی رێسا و یاسای كارپێكراو سزا ده‌درێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە