3 کاتژمێر پێش ئێستا
212 جار خوێنراوەتەوە
كۆمپانیایه‌كی ئه‌مریكی وێستگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی غاز له پارێزگای به‌سڕه داده‌مه‌زرێنێت
كۆمپانیای ئه‌مریكی "ئێكسلیره‌یت ئینه‌رجی" ورده‌كاریی ڕێككه‌وتنێكی مێژوویی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق له پارێزگای به‌سره ئاشكرا كرد كه بریتییه له دروستكردنی یه‌كه‌م وێستگه‌ی غازی شلی سه‌ر ئاو بۆ به‌رهه‌مهێنانی به‌نده‌ری خور زوبێر له پارێزگای به‌سره.
ئه‌م ڕێككه‌وتنه كه له نووسینگه‌ی محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیران، به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی باڵای عێراقی و ئه‌مریكی واژۆ كرا، پابه‌ندبوونێكی درێژخایه‌ن نیشان ده‌دات بۆ به‌هێزكردنی ئاسایشی وزه‌ی عێراق، كه پڕۆژه‌كه به بڕی نزیكه‌ی 450 ملیۆن دۆلار واژوو كراوه و پێكدێت له دروستكردنی وێستگه‌یه‌ك، له‌گه‌ڵ دابینكردنی غازی سروشتی و به‌ڕێوه‌بردنی كارگێڕی له چوارچێوه‌ی یه‌ك گرێبه‌ستدا.
ستیڤن كۆبوس به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای "ئێكسلیره‌یت ئێنه‌رجی"، ڕایگه‌یاند كه ئه‌م پڕۆژه‌یه عێراق بۆ یه‌كه‌مجار ده‌خاته سه‌ر نه‌خشه‌ی بازاڕه‌كانی غازی جیهانی، كه گرێبه‌سته‌كه بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵه و توانای سه‌ره‌تایی دابینكردنی ڕۆژانه‌ی 250 ملیۆن پێ سێجا غازی ستانداردی ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری فراوانكردنی بۆ 500 ملیۆن پێ سێجا له ڕۆژێكدا.
كۆمپانیاكه یه‌كێك له گه‌وره‌ترین یه‌كه سه‌كۆی غازی شلی "ئێڵ ئێن جی" به‌كارده‌هێنێت و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له ساڵی 2026 ده‌ست به كاره‌كانی بازرگانی بكات و ببێته كیلیلی خۆبژێی و كه‌م كردنه‌وه‌ی غازی هاورده‌كراو.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە