3 کاتژمێر پێش ئێستا 3500 جار خوێنراوەتەوە

ڕێككەوتنی سەرەتایی بۆ دابینكردنی زەوی بەسەر زیانلێكەوتووانی ماددەی 140ڕاگەیەندرا

پەیام

ڕێككەوتنی سەرەتایی بۆ دابینكردنی زەوی بەسەر زیانلێكەوتووانی ماددەی 140ڕاگەیەندرا.

د. دژوار فایەق، ڕاوێژكاری باڵا و سەرۆكی بۆردی ماددەی 140، هاوكات نوێنەری حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم لە لیژنەی جێبەجێكاری ماددەی 140 لە بەغدا، ئەمڕۆ پێكهاتنی ڕێككەوتنێكی سەرەتایی لە سكرتارییەتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئاشكرا كرد، كە تایبەتە بە قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووانی ناوچە جێناكۆكەكان.

ئەو ڕاوێژكارە باڵایە ڕوونی كردەوە كە بەپێی ڕێككەوتنە سەرەتاییەكە، بڕیار دراوە زەوی بۆ ئەو زیانلێكەوتووانە تەرخان بكرێت كە تا ئێستا قەرەبووی ماددییان وەرنەگرتووە، لەگەڵ پابەندبوون بەوەی بەهای ئەو زەوییانە لە بڕی قەرەبووە داراییە ڕەسەنەكان كەمتر نەبێت.

هەروەها، د. دژوار فایەق داوای لە سەرۆك كۆماری عێراق كرد كە پێویستە دەسەڵاتە دەستوورییەكانی بەكاربهێنێت بۆ پاڵپشتیكردنی پرۆسەی جێبەجێكردنی ماددەی 140 و دۆزینەوەی چارەسەرێكی ڕیشەیی بۆ كێشەكانی نێوان بەغدا و هەولێر.

ئەو دووپاتی كردەوە كە ماددەی 140 چوارچێوەیەكی دەستوورییە بۆ یەكلاكردنەوەی دۆسیەی ناوچە جێناكۆكەكان و كۆتاییهێنان بە شوێنەواری گۆڕانكاریی دیمۆگرافی، بەتایبەتی لە كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.

هاوكات جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە جێبەجێكردنی لە ڕێگەی سێ قۆناغەوە دەبێت، داواشی كرد كە جێبەجێكردنی ماددەی 140 بكرێتە مەرجێكی سەرەكی و حەتمی لە گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراقدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    جگە لە مووچەی مانگانە؛ دەزگای سۆمای چاوان هاوكاریی جیاواز پێشكەش بە خانەوادەكان دەدات

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕێككەوتنی سەرەتایی بۆ دابینكردنی زەوی بەسەر زیانلێكەوتووانی ماددەی 140ڕاگەیەندرا

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەولێر.. 200 ماڵی گەڕەكی قەرەبوو چەند هەفتەیەكە گرفتی كەمئاوییان هەیە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕێكخراوی سۆمای چاوان له‌ سلێمانی مانگانه‌ هاوكاری ماددی 350 منداڵی بێباوك ده‌كات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سبه‌ینێ له‌م پارێزگایه‌ پشووه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    له‌ ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌ناو سلێمانی سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ سەرخستنی لیستی 285ی كۆمەڵ، ئەنجوومەنی شێلادزێ دیدارێكی هۆشیاری رێكخست

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    مەڵبەندی سۆرانی كۆمەڵ ڕاگەیەندراوێكی دژی پێشێلكارییەكانی پارتی بڵاوكردەوە

سەرەتا