6 کاتژمێر پێش ئێستا 41 جار خوێنراوەتەوە

كاندیدكردنی كوڕی نەتەنیاهو بۆ بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ڕێكخراوی زایۆنی ناڕەزایەتی لێ دەكەوێتەوە

پەیام

دیایكردنی یائیر نەتنیاهو كوڕی بنیامین نەتنیاهو سەرۆكوەزیرانی قەوارەی زایۆنی بۆ پۆستێك باڵا ناڕەزایەتی كی زۆری لەناو ئیسڕائیل و نێوەندەكانی جولەكەدا لێ كەوتەوە.

یائیر نەتنیاهو كوڕی سەرۆك وەزیرانی قەوارەی زایۆنی لەلایەن میكی زهار وەزیری ڕۆشنبیری حزبی لیكودەوە پێشنیاز كراوە، بۆ پۆستی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن لە ڕێكخراوی زایۆنیزمی جیهانی، ئەوەش شەپۆلێكی تووڕەیی و ڕەخنەی توندی لە ناوەندە سیاسییەكانی قەوارەكەدا لێكەوتووەتەوە، كە وەك بەشێك لە ڕێككەوتنێكی دابەشكردنی پۆستەكان لە نێوان پارتە ئیسرائیلییەكاندا بووە.

بە پێی زانیاریەكان پۆستەكە چەندین ئیمتیازاتی وەك مووچە و ئۆفیس و ئۆتۆمبێلی تایبەتی وەرزیری هەیە، بەهۆیەوە تۆمەتی بەكارهێنانی خراپ بەكارهێنانی دەسەڵات ئاڕاستەی نەتەنیاهۆ كراوە.

حزبی "یش عەتید"ی ئۆپۆزسیۆن بە سەرۆكایەتی یائێر لاپید، بڕیارەكەی بە "شەرمەزاركەر" وەسف كرد و ڕایگەیاند كە ڕەتی دەكاتەوە هیچ ڕێككەوتنێك بۆ جێگیركردنی كوڕەكەی نەتەنیاهو واژۆ بكات.

لیژنەی هەمیشەیی ڕێكخراوەكە دەنگدان لەسەر دانانی ئەم پۆستەی دواخستووە، و چاوەڕوان دەكرێت گفتوگۆكان لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا دەستپێبكەنەوە، لە كاتێكدا دابەشبوونێكی سیاسی توند لەسەر ئەم پرسە دروست بووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    كاندیدكردنی كوڕی نەتەنیاهو بۆ بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ڕێكخراوی زایۆنی ناڕەزایەتی لێ دەكەوێتەوە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرەڕای ڕێككەوتنی ئاگربەست دوو فەڵەستینی لە غـ*ـەززە شەهید كران

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    وزه‌ی ئه‌تۆم: ئێران به‌شی ده‌ بۆمبی ئه‌تۆمی یۆرانیۆمی هه‌یه‌

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاماری قوربانیانی پێشێلكردنی ئاگربه‌ست بڵاوكرایه‌وه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا هۆشداری له‌ هه‌ره‌سپێهێنانی ئاگربه‌ست داوه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دوای‌ چه‌ند هێرشێك جه‌خت له‌سه‌ر ئاگربه‌ست كرایه‌وه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    به‌هۆی بۆردومانه‌كانه‌وه‌ 91 فه‌له‌ستینی گیانیان له‌ده‌ست دا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئاگربه‌ست پێشێلكراو نۆ فه‌له‌ستینی بوونه‌ قوربانی

سەرەتا