6 کاتژمێر پێش ئێستا
138 جار خوێنراوەتەوە
له ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌ناو سلێمانی سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا
په‌یام
له سلێمانى ڕووداوێكی هاتووچۆی سه‌خت ڕوویدا و به‌و هۆیه‌وه سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه، هاوكات، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی ده‌ڵێت، هۆکاری روداوەکە تیژڕەویی بووە.
ڕووداوەکە لە بەرەبەیانى ئەمڕۆ لەسەر شەقامى مەلیک مەحمود لە نزیک نەخۆشخانەى شار ڕوویداوە، به‌وهۆیه‌وه ئۆتۆمبێله‌كه بووه به چه‌ند پارچه‌یه‌كه‌وه و به ته‌واوی تێكچووه.
بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی رایگه‌یاندووه، هۆکاری روداوەکە تیژڕەویی بووە.
بەڤیدیۆی ئەو روداوە هاتوچۆیەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک، سێ گەنج گیانیان لەدەستدا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە