4 کاتژمێر پێش ئێستا
400 جار خوێنراوەتەوە
ڕێكخراوی سۆمای چاوان له سلێمانی مانگانه هاوكاری ماددی 350 منداڵی بێباوك ده‌كات
ڕێكخراوی سۆمای چاوان له سلێمانی، به‌رده‌وامه له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی مانگانه‌ی هاوكاری ماددی بۆ منداڵانی بێباوك له شاره‌كه‌دا و مانگانه هاوكاریی 350 منداڵی بێباوك ده‌كات.
بڕی ئه‌و هاوكارییه ماددییه‌ی به هه‌ر منداڵێك ده‌درێت، 100 هه‌زار دیناره. به‌م جۆره ته‌نیا له ڕێی هاوكاریی جێگیری مانگانه‌وه و به‌بێ پرۆژه‌ی دیكه، سۆمای چاوان له سلێمانی مانگانه 35 ملیۆن دینار وه‌ك مووچه دابه‌ش ده‌كات.
ئه‌م پڕۆژه خێرخوازییه، كه به پشتیوانی و پشتگیری خێرخوازان ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه به‌رده‌وامه، وه‌ك ده‌ستگیرۆییه‌كی باش بۆ خانه‌واده‌ی ئه‌م منداڵانه هه‌ژمار ده‌كرێت.
شایه‌نی باسه، كۆمه‌ڵی دادگه‌ری پاڵپشتی ئه‌م ڕێكخراوه خێرخوازییه ده‌كات و پشتگیری له به‌رده‌وامیی پڕۆژه‌كانی ده‌كات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە