8 کاتژمێر پێش ئێستا
234 جار خوێنراوەتەوە
كۆمسیۆن: سزای پێشێلكاریی بانگەشە تا دوورخستنەوەی كاندید دەڕوات
پەیام
كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان هۆشداری لە پێشێلكاری دەدات و دەڵێت، هەر لیست و كاندیدێك لە دوای هەشتی مانگەوە بانگەشە بكات، سزاكەی دەگاتە ئاستی دوورخستنەوەی كاندید.
حەسەن هادی، ئەندامی تیمی ڕاگەیاندنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بە ڕۆژنامەی سەباح-ی ڕاگەیاند: ڕۆژی شەممە 8 ی 11 ی 2025 قەدەغەی بانگەشەی هەڵبژاردن دەست پێ دەكات و ماوەی بێدەنگییە، هەر بانگەشەیەك لەم ماوەیەدا پێشێلكارییەكی ڕوونە بۆ سەر ڕێنماییەكان.
ڕاشیگەیاند: پێشێلكردنی قەدەغەی بانگەشەی هەڵبژاردن لەو ماوەیەدا كاندیدەكە دەخاتە ژێر سزای دارایی یان كارگێڕی و تەنانەت كۆمسیۆن ڕێوشوێنی توندتریش دەگرێتە بەر، ئەگەر پێشێلكارییەكە بگاتە ئاستی تاوانی هەڵبژاردن ئەوا سزاكە تا دوورخستنەوەی كاندید لە پێشبڕكێی هەڵبژاردن دەڕوات.
جێی باسە بانگەشەی هەڵبژاردن لە 3 ی مانگی ڕابردووەوە دەستی پێ كردووە و بڕیارە لە 8 ی ئەم مانگەدا بوەستێت، ڕۆژی 11ی ئەم مانگەیش بڕیارە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوە بچێـت و كۆمسیۆنیش دەڵێت: ئامادەین بۆ هەڵبژاردن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە