5 کاتژمێر پێش ئێستا
168 جار خوێنراوەتەوە
عەوادی: ئەمریكا ستایشی سەقامگیریی عێراق و پشتیوانیی سەروەری خاكەكەی دەكات
پەیام
دوابەدوای پەیامەكەی نێردەی نوێی ئەمریكا بۆ عێراق، وتەبێژی حكومەتی عێراق ڕایگەیاند: نێردەی سەرۆكی ئەمریكا ڕوانگەیەكی ئەرێنی دەربارەی عێراق و حكومەتەكەی دەربڕی.
باسم عەوادی وتەبێژی حكومەتی عێراق ڕایگەیاند: لێدوانی مارك ساڤایا نێردەی نوێی ئەمریكا بۆ عێراق، بە یەكەم لێدوانی فەرمی دادەنرێت دوای وەرگرتنی پۆستەكەی، پێویست بوو دیدگا و هەڵوێستی خۆی دەربارەی عێراق دەرببڕێت، بەو پێیەی ئێستا ئەو بەرپرسی ڕاستەوخۆی ئەم دۆسیەیە لە ئیدارەی ئەمریكا.
وتیشی: ستایشی دووبارە لەلایەن بەرپرسانی باڵای ئەمریكاوە بۆ حكومەتی عێراق هەیە، ئەم هەڵوێستە ئەرێنیانە لە ئەنجامی هەوڵی بەردەوامی حكومەتەوە دێت كە لە سێ ساڵی ڕابردوودا بۆ چەسپاندنی سەربەخۆیی بڕیاری نیشتمانی و بەهێزكردنی هاوسەنگی لە سیاسەتی دەرەوەدا داویەتی.
عەوادی دووپاتی كردەوە "لە بەرژەوەندی عێراقە پەیوەندییەكانی لەگەڵ وڵاتە گەورە و كاراكانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، لە سەروو هەمووشیانەوە ئەمریكا، پتەو بكات.
پێشتر مارك ساڤایا، نێردەی نوێی سەرۆكی ئەمریكا بۆ عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرای كرد "ماوەی سێ ساڵە سەركردایەتیی عێراق بەرەو هەنگاوێكی دروستی سیاسی و ئابووری هەنگاو دەنێت و عێراق وەك وڵاتێكی خاوەن سەروەری دەردەكەوێت".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە