6 کاتژمێر پێش ئێستا 242 جار خوێنراوەتەوە

سبەینێ وەزیری دەرەوەی توركیا بە سەردانێك دەگاتە عێراق

پەیام 

ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵوی توركیا بڵاوی كردەوە: بڕیارە سبەی یەكشەممە هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا سەردانێكی فەرمی بۆ عێراق ئەنجام بدات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وڵاتەكە كۆ ببێتەوە.

ئاژانسەكە لە سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دەرەوی توركیاوە ڕایگەیاند: پێشبینی دەكرێت فیدان لە دیدارەكانی لەگەڵ بەرپرسانی عێراق سوپاسیان بكات لەو بەرەوپێشچوونە خێرایەی لە پەیوەندییەكانی ئەنقەرە و بەغداد و چڕبوونەوەی پەیوەندییەكان لەسەر ئاستی باڵای نێوان هەر دوو وڵات، ڕوویداوە.

بەپێی زانیارییەكان، پرسی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران، پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان، پاڵپشتی عێراق لە پڕۆسەی ئاشتی كە توركیا بە "توركیای بێ تیرۆر" ناوی دەبات، لە گفتوگۆكانی وەزیری دەرەوەی توركیا و بەرپرسانی عێراق باسوخواسیان لێ دەكرێت.

سەرلەنوێ بەگەڕخستنەوەی هێڵی نەوتیی نێوان عێراق و توركیا و ئامادەیی ئەنقەرەش بۆ ڕێككەوتنی نوێی و گشتگیر لەگەڵ عێراق لە بواری وزە یەكێكی دیكە لە تەوەرەكانی گفتوگۆكا دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    سبەینێ وەزیری دەرەوەی توركیا بە سەردانێك دەگاتە عێراق

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    عەوادی: ئەمریكا ستایشی سەقامگیریی عێراق و پشتیوانیی سەروەری خاكەكەی دەكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بەتۆمەتی بەفیڕۆدانی 21 ملیار دینار وەزیرێکی عێراق ڕەوانەی دادگا دەكرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمیسیۆن: هه‌شتی مانگ بانگه‌شه‌ كۆتایی دێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسیی‌ عێراق: نرخی كورسیی‌ په‌رله‌مان گه‌یشتووه‌ته‌ سێ ملیۆن دۆلار

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    توركیا ڕێژه‌ی به‌ردانه‌وه‌ی ئاو بۆ عێراق زیاد ده‌كات

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    نێردەی تایبەتی ترەمپ: دەمەوێت عێراق بكەمەوە بە وڵاتێكی مەزن

  • پێش 1 هەفتە

    سودانی، ڕێكارەكانی وەرگرتنی قەرزی خانووبەرە كەم دەكاتەوە

سەرەتا