9 کاتژمێر پێش ئێستا 439 جار خوێنراوەتەوە

بەتۆمەتی بەفیڕۆدانی 21 ملیار دینار وەزیرێکی عێراق ڕەوانەی دادگا دەكرێت

پەیام 

بە تۆمەتی بەفیڕۆدانی 21 ملیار دینار و گەندەڵی ئیداریی، وەزیری پەروەردەی عێراق ڕەوانەی دادگا دەكرێت. 

بە تۆمەتی بەفیڕۆدانی نزیكەی 21 ملیار دیناری عێراقی لە ڕێی گرێبەستێكی وەزارەتەكەیەوە، ئیبراهیم نامس جبوری وەزیری پەروەردەی عێراق ڕەوانەی دادگا دەكرێت، ئەوەش لەڕێی بەڵگەنامەیەكی فەڕمییەوە كە لیژنەی لێكۆڵینەوە لە دەستەی دەستپاكی فیدراڵی دەری كردووە. 

بەڵگەنامەكە دەریدەخات "داوایەك لە دژی وەزیری پەروەردە و بەڕێوەبەری گشتیی چالاكی قوتابخانەكان جوڵێنراوە و پشتی بە ژمارەی گرێبەستێك سەبارەت بە كەرەستە هاوردەكراوەكانی وەزارەتەكە بەستووە، ئاماژە بە بوونی سەرپێچی گەورە لە بەندەكانی گرێبەستەكەدا دەكات". 

لەو هەنگاوەشدا پشت بە بڕیارێك بەستراوە كە لیژنەكە لە 10ی ئاداری 2024 دەریكردووە، داوا لە دادگای تایبەتمەند دەكات دەست بە لێكۆڵینەوە بكات و سەرجەم ڕێوشوێنە یاساییەكان لە دژی وەزیرەكە و لایەنگرانی جێبەجێ بكرێت، لەنێویشیاندا گێڕانەوەی پارەكان و ئەو بەفیڕۆدانە ماڵییەی كە ئەگەری هەیە.

 لە بەڵگەنامەكەشدا واژووی هەر یەك سەرۆكی لیژنەكە و سەرۆكی فەرمانگەی لیكۆڵینەوە لە دەستەی دەستپاكی بوونی هەیە. 

ئەو گەشەسەندنەش لەچوارچێوەی ئەو داواكارییە پەرلەمانییانە بەرفراوانەدا دێت، بۆ لێپرسینەوە لە وەزیری پەروەردە، لەسەر گەندەڵی دارایی و ئیداریی، دوای ئەوەی فراكسیۆنێكی پەرلەمان پێشتر وەزیرەكەی تۆمەتبار كردبوو، بە دەستگرتن بەسەر پلە وەزیفییەكان و دامەزراندنی حیزبی. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەتۆمەتی بەفیڕۆدانی 21 ملیار دینار وەزیرێکی عێراق ڕەوانەی دادگا دەكرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمیسیۆن: هه‌شتی مانگ بانگه‌شه‌ كۆتایی دێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسیی‌ عێراق: نرخی كورسیی‌ په‌رله‌مان گه‌یشتووه‌ته‌ سێ ملیۆن دۆلار

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    توركیا ڕێژه‌ی به‌ردانه‌وه‌ی ئاو بۆ عێراق زیاد ده‌كات

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    نێردەی تایبەتی ترەمپ: دەمەوێت عێراق بكەمەوە بە وڵاتێكی مەزن

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    سودانی، ڕێكارەكانی وەرگرتنی قەرزی خانووبەرە كەم دەكاتەوە

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق ئیدانەی دەرچوواندنی یاسایەكی بۆ لكاندنی كەناری رۆژاوا بە ئیسرائیل كرد

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    باڵیۆزخانەی سویسرا لە بەغدا دەستی بە پێدانی ڤیزا بە عێراقییەكان کردەوە

سەرەتا