14 کاتژمێر پێش ئێستا 2281 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆكوەزیران سەرپەرشتی واژۆكردنی میكانیزمی جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی ئاوی لەگەڵ توركیا كرد

پەیام:
سەرۆكوەزیرانی عێراق، سەرپەرشتی ڕێوڕەسمی واژووكردنی ڕێوشوێنی جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی هاوكاری لە بواری ئاو لەگەڵ توركیادا كرد.

ڕێككەوتننامەكە لەلایەن هەر یەك لە فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق و هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیران واژوو كرا.

لە وتەیەكدا سودانی ڕایگەیاند: ئەم ڕێككەوتنە دەبێتە یەكێك لە چارەسەرە بەردەوامەكانی قەیرانی ئاو لە عێراق، لە ڕێگەی جێبەجێكردنی پڕۆژە گەورە هاوبەشەكان لە بواری ئاودا بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و بەڕێوەبردنی قەیرانی كەمیی سەرچاوەكانی ئاو.

سودانی ئاماژەشی بە گرنگی بەدواداچوون بۆ جێبەجێكردنی دەرەنجامەكانی ڕێككەوتنەكە كرد كە هەردوو وڵات لە كاتی سەردانەكەی پاری ئەردۆغان بۆ بەغدا لەسەری ڕێك كەوتن.

لە بەرانبەردا، وەزیری دەرەوەی توركیا ستایشی هەنگاوەكانی حكومەتی ئێستای عێراقی كرد لە بەهێزكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكاندا كە ئەنجامەكەی بە واژووكردنی چەندین ڕێككەوتن و لێكتێگەیشتن لە بوار و كەرتە جیاوازەكاندا دەركەوتووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکان: 65 هەزار كارتی دەنگدان ماون و هێشتا لەلایەن هاووڵاتیانەوە وەرنەگیراونەتەوە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكوەزیران سەرپەرشتی واژۆكردنی میكانیزمی جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی ئاوی لەگەڵ توركیا كرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سبەینێ وەزیری دەرەوەی توركیا بە سەردانێك دەگاتە عێراق

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عەوادی: ئەمریكا ستایشی سەقامگیریی عێراق و پشتیوانیی سەروەری خاكەكەی دەكات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بەتۆمەتی بەفیڕۆدانی 21 ملیار دینار وەزیرێکی عێراق ڕەوانەی دادگا دەكرێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمیسیۆن: هه‌شتی مانگ بانگه‌شه‌ كۆتایی دێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسیی‌ عێراق: نرخی كورسیی‌ په‌رله‌مان گه‌یشتووه‌ته‌ سێ ملیۆن دۆلار

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    توركیا ڕێژه‌ی به‌ردانه‌وه‌ی ئاو بۆ عێراق زیاد ده‌كات

سەرەتا