6 کاتژمێر پێش ئێستا
85 جار خوێنراوەتەوە
کەشناسی: ئاسمان پەڵە هەور دەبێت و پلەکانى گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە
پەیام
کەشناسیی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێمى کوردستانى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان ساماڵ بۆ پەڵە هەور دەبێت و پلەکانى گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە، بەم شێوەیەى لاى خوارەوە:
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ شەممە 08- 11- 2025
کەش / ئاسمان ساماڵ بۆ پەڵەهەور دەبێت.
خێراى با / لەسەرخۆ ( 05 – 15 ) کم/ک لە ناوچەکانى گەرمیان (10-20)کم/ک
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت
پلەکانی گەرما / کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لە سەر نەخشەکەى خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
مەوداى بینین / 9 – 10 کم دەبێت
سبەى یەک شەممە 09-11-2025
کەش / ئاسمان ساماڵ بۆ پەڵەهەور دەبێت.
خێراى با / لەسەرخۆ ( 05 – 15 ) کم/ک.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە
مەوداى بینین / 9– 10 کم دەبێت
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 29 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 28 پلەی سیلیزی
دهۆک : 29 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 30 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 32 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 29 پلەی سیلیزی
سۆران : 28 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 21 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 34 پلەی سیلیزی
08-11-2025
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە