08/11/2025 451 جار خوێنراوەتەوە

ئەنجوومەنی پیرانى ئەمریكا نەیتوانی كۆتایی بە درێژترین داخستنی حكومەت لە مێژوودا بهێنێت

پەیام 

ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا لە تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بودجە بۆ كۆتاییهێنان بە درێژترین داخستنی حكومەت لە مێژووی ویلایەتە یەكگرتووەكاندا شكستی هێنا.

شكستی تێپەڕاندنی پڕۆژەیاساكە دوای ئەوە هات، 53 ئەندام دەنگیان لەسەر دا و 43 ئەندام دژی بوون، لە كاتێكدا بۆ پەسەندكردنی پێویستی بە 60 دەنگ لە كۆی 100 ئەندامی ئەنجومەنەكە هەبوو.

زۆربەی ئەندامانی پارتی دیموكرات دژی پڕۆژەیاساكە دەنگیان دا، بەو پێیەی دەسەڵاتێكی فراوان بە دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا دەدات، بە جۆرێك ڕێگەی پێدەدات مووچەی ژمارەیەك لە كارمەندانی حكومەت ڕابگرێت.

پێشتر ترەمپ لە بەیاننامەیەكدا داوای لە ئەندامانی كۆماریی ئەنجوومەنی پیران كردبوو واز لە یاریكردن لەگەڵ دیموكراتە چەپە توندڕەوەكان بهێنن، هەروەها جەختی لەوە كردبووەوە "كاتی ئەوە هاتووە كۆتایی بە سیاسەتی پەكخستن بهێنرێت و وڵاتەكە دەستبەجێ بكرێتەوە".

سێشەممەی هەفتەی ڕابردووش بۆ چواردەهەمین جار ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریكا لە تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای كاتیی بودجە شكستی هێنا و ئەو كات 54 ئەندامی ئەنجوومەنەكە بە بەڵێ و 44 بە نەخێر دەنگیان بە پڕۆژەیاساكە دا، لەو ڕۆژەشەوە داخستنی حكومیی لە ئەمریكا چووە درێژترین ماوەی لە مێژوودا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 خولەک پێش ئێستا

    نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا: ئه‌مریكا هه‌وڵ ده‌دات ڕووسیا دڵنیا بكاته‌وه‌ی له‌وه‌ی ناتۆ هێرشی ناكاته‌ سه‌ر

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆکی کۆریای باکوور ئامادە نەبووە لەگەڵ تڕمپ کۆبێتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تره‌مپ: نابێت ئێران ببێته‌ خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پەنابەرە موسوڵمانەكانی ڕۆهینگیا لە بەنگلادیش داوای گەڕانەوە بۆ نیشتمان دەكەن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    گەنجێك بە تۆمەتی ئاگركەوتنەوە كارەساتبارەكەی لۆس ئەنجلۆس دادگایی دەكرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: لەگەڵ شی جین و پوتین لەسەر ڕێگریی ململانێی ئەتۆمیی ڕێك كەوتووین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پێچەوانەی ترەمپ، ڤانس خۆی دەپارێزێت لەوەی جەنگی ئێران بەپێویست بزانێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئیسرائیل لە جینۆسایدی مسوڵمانانی ڕۆهینگیادا هاوكاری میانماری كردووە

سەرەتا