2 کاتژمێر پێش ئێستا 117 جار خوێنراوەتەوە

توركیا.. بەهۆی ئاگركەوتنەوەوە لە كۆگایەكدا شەش كەس گیانیانلەدەستدا

پەیام 

بە هۆی ئاگركەوتنەوە لە كۆگایەكدا لە باكووری ڕۆژاوای توركیا شەش كەس گیانیانلەدەستدا.

بەپێی ئاژانسەكانی هەواڵ لە توركیاوە "بە هۆی ئاگركەوتنەوە لە كۆگایەكی (بۆن)دا لە ناوچەی دیلۆڤاسی لە پارێزگای كۆجائەلی لە باكووری ڕۆژاوای توركیا، شەش كەس گیانیانلەدەستدا".

سەرچاوەكانی هەواڵ دەڵێن: ئاگرەكە بە هۆكارێكی نادیار لەو كۆگایەی بۆن كەوتووتەوە.

دوای ئاگاداركردنەوەیان، تیمەكانی ئاگركوژێنەوە و فریاكەوتن گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و ئاگرەكەیان كۆنتڕۆڵ كرد.

لەوبارەوە ئیلهامی ئاكتاش پارێزگاری كۆجائەلی ڕایگەیاند: بە هۆی ئاگرەكەوە شەش كەس گیانیانلەدەستداوە.

جگە لە گیانلەدەستدان كەسێك بەهۆی ئاگرەكەوە بریندار بووە، بەپێی زانیارییەكانیش لە نێو كۆگاكەدا زیاتر لەوەی لە ئامارەكەدا ڕاگەیەنراوە، هەبوون، بۆیە پێدەچێت ژمارەی زیانە گیانییەكان زیاتر بن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    توركیا.. بەهۆی ئاگركەوتنەوەوە لە كۆگایەكدا شەش كەس گیانیانلەدەستدا

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرچاوەكان: ئەمریكا بەرپرسیارێتی گەیاندنى هاوکارییەکانى بۆ غــ.ەززە لە ئەستۆ گرتووە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    توركیا فەرمانی دەستگیركردنی بۆ نەتەنیاهوو و دەیان بەرپرسی دیكەی ئـ.یسرائیل دەركرد

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێچەوانەی ڕێككەوتنەكان، ئیسرائیل چەند ناوچەیەكی لە لوبنان بۆردومانكردەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دامەزراندنی پێگەیەكی سەربازیی ئەمریکی لە بنكەیەكی ئاسمانی لە دیمەشق ڕەتدەکرێتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بڕیارێكی وەزیری بەرگری ئیسرائیل دەرگای دووبارە توندبوونەوەی گرژییەكان لە غــ.ەززە دەكاتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دیمەشق: لە بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایش بۆ هەڵگرتنی سزاكانی سەر شەرع خۆشحاڵین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران شەش ساڵە لەسەر یەك لەنێو وشكەساڵییدایە

سەرەتا