2 کاتژمێر پێش ئێستا 100 جار خوێنراوەتەوە

كۆمسیۆن: ڕێكاری یاسایی دژی سەرپێچیەكانی ماوەی بێدەنگی دەگیرێتە بەر

پەیام 

كۆمسیۆن جەخت لە گرتنەبەری ڕێكاری یاسایی دژی هەر سەرپێچیكارێكی ماوەی بێدەنگی پێش هەڵبژاردن، دەكاتەوە.

لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی، جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ڕایگەیاند: كۆمسیۆن ڕێكاری یاسایی دژی ئەو كاندیدانە دەگرێتە بەر، كە بە شكاندنی ماوەی بێدەنگی پێش هەڵبژاردن سەرپێچی تۆمار دەكەن و سزای داراییان بۆ دەنووسرێت.

جومانە غەلای ڕوونیشی كردەوە: بێدەنگیی هەڵبژاردن خۆی دەبینێتەوە لە بڵاونەكردنەوەی بانگەشە لە میدیا و تۆڕی كۆمەڵایەتی و نەبەستنی كۆڕ و كۆنگرە و نەناردنی نامەی نووسراو بۆ كۆكردنەوەی دەنگ و هەر شتێكیش لەو بارەیەوە بێت.

وتەبێژەكەی كۆمسیۆن وتیشی: تیمی چاودێری نووسینگەی نیشتمانی و نووسینگەی پارێزگاكان بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی میدیا و پەیوەندییەكان و لایەنە پەیوەنددارەكان لە كارەكانیان بۆ چاودێری بانگەشەكان و ماوەی بێدەنگی بەردەوامن.

سبەی نۆی مانگی 11 كاتژمێر حەوتی بەیانی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە عێراق بەڕێوەدەچێت و تا كاتژمێر شەشی ئێوارە دەخایەنێت، تێیدا ملیۆنێك و 313 هەزار و 890 كەسی سەربازی و ئەمنی مافی دەنگدانیان هەیە و 809 بنكەی دەنگدان ‌و چوار هەزار و 501 وێستگە بۆ ئەو مەبەستە تەرخان كراون.
هەر سبەی بۆ دەنگدانی تایبەتی 26 هەزار و 538 ئاوارەیش 17 بنكەی دەنگدان و 97 ویستگە تەرخان كراون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆمسیۆن: ڕێكاری یاسایی دژی سەرپێچیەكانی ماوەی بێدەنگی دەگیرێتە بەر

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    پاش كۆتاییهاتن بە بانگەشە سبەینێ دەنگدانی تایبەت بەڕێوەدەچێت

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆمسیۆن: تا ڕۆژی بەر لە هەڵبژاردن دابەشكردنەوەی كارتی دەنگدان بەردەوام دەبێت

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    سودانی بۆ هاووڵاتیان: هەڵبژاردن موڵكی ئێوەیە و دەنگەكانتان بناغەی پڕۆسەی دیموكراسییە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لە عێراق توانراوە سێ نەخۆشیی گوازراوە بە تەواوی بنەبڕبکرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمپانیاكانی توركیا پڕۆژەكانی تایبەت بە ئاو لە عێراق جێبەجێ دەكەن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق: لێكتێگه‌یشتنی ئاو له‌گه‌ڵ توركیا؛ كێشه‌ی ئاو چاره‌سه‌ر ده‌كات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمیسیۆن: تاكو ئێستا 500 سزای دارایی به‌سه‌ر پارته‌كاندا سه‌پێندراوه‌

سەرەتا