2 کاتژمێر پێش ئێستا
173 جار خوێنراوەتەوە
تا نیوهڕۆی ئهمڕۆ ڕێژهی بهشداری له دهنگدان 23% بووه
پهیام
زۆرترین ڕێژەی بەشداری لە پڕۆسەی دەنگدانی گشتی لەسەرانسەری عێراق لە پارێزگای سەلاحەدین و کەرمترین ڕێژەش لە میسان بووە.
کاتژمێر ٧ی بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، ١١ی تشرینی دووهەم، پڕۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەستی پێکرد و تا کاتژمێر ٦ی ئێوارە بەردەوام دەبێت.
بە پێی ئەو ئامارانەی کە لە لایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان تۆمار کراوە، تا ئێستا، لە پارێزگای سەلاحەدین ٣١.٥٧ لەسەدی ئەو کەسانەی کە مافی دەنگدانیان هەبوو بەشدارییان لە پڕۆسەکەدا کردووە و کەمترین ڕێژەش لە بازنەی پارێزگای میسان بووە کە ١٦.٦٣ لەسەدا بووە.
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕاشیگەیاندووە کە، لەسەر ئاستی هەرێمیش، هەولێر ٢٨.٩٣. دهۆک ٢٧.٣٦ و سلێمانی ٢٤.٨٨ی دەنگدەران بەشدارییان لە دەنگدانی گشتیدا کردووە.
کۆی گشتی ڕێژەی بەشداری لەسەر ئاستی عێراقیش گەیشتووەتە ٢٣.٩٠ لەسەدا.
داتاکانی کۆمیسیۆن تا ئێستا بەو شێوەیە:
١ بەغدا/رەسافە-کەرخ
١٨.٢٠ - ٢٣.٠٤
٢ نەینەوا ٣٠.٦٧
٣ بەسرە ٢٢.٢١
٤ زیقار ٢١.٩٠
٥ بابل ٢٢.٠٢
٦ سلێمانی ٢٤.٨٨
٧ ئەنبار ٣٠.٥١
٨ هەولێر ٢٨.٩٣
٩ دیالە ٢٤.٢٩
١٠ کەرکووک ٢٨.٨٥
١١ سەلاحەدین ٣١.٥٧
١٢ نەجەف ١٨.١٦
١٣ واست ٢٠.٠٢
١٤ دیوانیە ١٩.٩٨
١٥ میسان ١٦.٦٣
١٦ دهۆک ٢٧.٣٦
١٧ کەربەلا ١٩.٥٣
١٨ موسەنا ٢١.٤٥
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە