پێش 3 هەفتە
573 جار خوێنراوەتەوە
ئەندامێکى مەکتەبى سەرۆکى کۆمەڵ هەواڵێکى میدیاى پارتى بە درۆ دەخاتەوە
پەیام
پاشئەوەى میدیاى پارتى لە هەواڵێکیدا ناوى جەواد یاسین، ئەندامى مەکتەبى سەرۆکى کۆمەڵى دادگەریى بڵاوکردەوە، ناوبراو لە ڕوونکردنەوەیەکدا هەواڵەکەى میدیاى پارتى ڕەتدەکاتەوە و بە مافى یاسایی خۆیشى دەزانێت ڕێکاری یاسایی دژ بەو میدیایانە بگرێتە بەر.
ئەمەش دەقى ڕوونکردنەوەکەیە:-
ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ ڕای گشتی
لێره و له‌وێ هه‌واڵێكی فه‌یك بڵاوكراوه‌ته‌وه و ناوی منی تێدا هێنراوه، گوایه ڕێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ لایه‌نێكی دیكه ئه‌نجام دابێت بۆ ده‌نگدان به كاندیدی ڕه‌یان كلدانی.
لێره‌وه به هه‌موو لایه‌كی ڕاده‌گه‌یه‌نم كه سه‌رله‌به‌ری ئه‌و هه‌واڵه دووره له ڕاستییه‌وه و، له چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته چه‌واشه‌كارییانه‌دایه كه له دژی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی خراونه‌ته گه‌ڕ، له‌به‌ر ئه‌وه ڕه‌تی ده‌كه‌مه‌وه و، مافی یاساییشم ده‌پارێزم له گرتنه‌به‌ری ڕێكاری پێویست دژی هه‌موو ئه‌و كه‌ناڵ و په‌یج و ئه‌كاونتانه‌ی ئه‌و هه‌واڵه بێ بنه‌مایه‌یان بڵاوكردۆته‌وه یان ڕه‌واجی پێ ده‌ده‌ن.
جەواد یاسین
ئەندامى مەکتەبى سەرۆکى کۆمەڵى دادگەریی کوردستان
10/11/2025
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە