3 کاتژمێر پێش ئێستا
143 جار خوێنراوەتەوە
كۆمیسیۆن: ده‌نگدان به شێوه‌یه‌كی خێرا و بێ كێشه به‌ڕێوه‌ده‌چێت
په‌یام
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕایگه‌یاند، پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌ڕێوه ده‌چێت.
نه‌به‌رد عومه‌ر سه‌رۆكی نوسینگه‌ی كۆمسیۆن له هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند هه‌ڵبژاردن به شێوه‌یه‌كی ئاسایی له هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌ر كێشه‌یه‌كیش له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو هه‌بوون چاره‌سه‌ر كراوه ئه‌وه‌ش وایكردووه كه به بڕۆسه‌كه زۆر به ڕێكخرا و سه‌ركه‌وتوو به‌ڕێوه بچێت.
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند كه ده‌نگدان له هه‌رێمی كوردستان له پێنج هه‌زار و 599 وێستكه به‌ڕێوه ده‌چێت، سه‌رله‌به‌یانی 27 ئامێری ده‌نگدان له هه‌رێمی كوردستان كێشه‌ی ته‌كنیكیان بۆ دروست بووه به‌ڵام تیمی ته‌كنیكی به خێرایی چاره‌سه‌ریان كردوون.
هه‌روه‌ها وتیشی: كۆمسیۆن چاودێری هه‌نگاو به هه‌نگاوی به‌ڕێوه چوونی پڕۆسه‌كه له‌لایه‌ن تیمه‌كانیه‌وه ده‌كات بۆ گره‌نتی تا به‌شێوه‌یه‌كی شه‌فاف سه‌لامه‌ت ئه‌نجام بدرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە