2 کاتژمێر پێش ئێستا 246 جار خوێنراوەتەوە

پڕۆسەی دەنگدانی گشتی بەردەوامە


پڕۆسەی دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنی خوولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێڕاق لە ھەرێمی کوردستان بەردەوامە و تێیدا دوو ملیۆن و ٨٤٤ ھەزار و ٥١ کەس دەنگ بە ٣٠٣ بەربژێر دەدەن بۆ بەدەستھێھانی ٤٦ کورسی ئەنجوومەنەکە لە کۆی ٣٢٩ کورسی.
بەپێی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، بە گشتی ٢١ ملیۆن و و ٤٠٤ ھەزار و ٢٩١ دەنگدەری تۆمارکراو ھەیە، لەو ژمارەیەش ٢٠ ملیۆن و ٦٣ هەزار و ٧٣٣ دەنگدەری گشتیین.
ھەرێمی کوردستان کە دابەشکراوە بەسەر سێ بازنە و ھەریەک لە ھەولێر بازنەیەک و دھۆک بازنەیەک، ھەروەھا سلێمانی و ھەڵەبجەش وەک یەک بازنە ھەژمارکراوە و کۆی دەنگدەرانی گشتی لەم سێ بازنەیە بریتیین لە ٢ ملیۆن و ٨٤٤ ھەزار و ٥١ دەنگدەر، ھەروەھا ١٣١٢ بنکەی دەنگدانیش لە ھەرێم ھەیە.
ھاوکات ھەرێمی کوردستان ٤٦ کورسیی لە ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ تەرخانکراوە کە پارێزگای ھەولێر ١٥ کورسی+١ کورسی کۆتای مەسیحی، سلێمانی ١٨ کورسی و دھۆک ١١ کورسی + ١ کورسی کۆتای مەسیحی و، تێیدا ٣٠٣ بەربژێر کێبڕکێ لەسەر بەدەستھێنانی ئەو کورسییانە دەکەن.
بازنەی ھەولێر کە تەواوی پارێزگای ھەولێر دەگرێتەوە و خاوەنی ١٥ کورسیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێڕاقە لەگەڵ یەک کورسی بۆ کۆتا، لەم بازنەیە ١٠٨ بەربژێر لە چوارچێوەی نۆ حزب و شەش لیستی تاک بەشدارن و یەک ملیۆن و دوو ھەزار و ٨٧ دەنگدەر دەتوانن لە ٢٠٠٣ وێستگەی دابەشکراو بەسەر ٥٢٨ بنکەدا دەنگ بدەن.
ھەروەھا پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان وەک یەک بازنە ھەژمارکراوە و، ١٨ کورسیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێڕاقی بۆ تەرخانکراوە و تێیدا لە پڕۆسەی دەنگدانی گشتیی یەک ملیۆن و ١١٩ ھەزار و ١١١ کەس دەتوانن لە ٢٢٠٠ وێستگەی دابەشکراو بەسەر ٥٠٦ بنکەدا دەنگ بدەن، ھاوکات ١٣٦ بەربژێر لە چوارچێوەی نۆ حزب و چوار لیستی تاک بەشداری پڕۆسەکەیان کردووە.
ھاوکات پارێزگای دھۆک پارێزگای دھۆک کە خاوەنی ١١ کورسیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێڕاق و یەک کورسیش بۆ کۆتای مەسیحییە، لەم پڕۆسەیە ٧٢٢ ھەزار و ٨٥٣ دەنگدەری گشتی دەتوانن لە ١٣٩٦ وێستگەی دابەشکراو بەسەر ٢٧٨ بنکەدا دەنگ بدەن، ھەروەھا، ٥٩ بەربژێر بەشدارن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    پڕۆسەی دەنگدانی گشتی بەردەوامە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    تا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ڕێژه‌ی به‌شداری له‌ ده‌نگدان 23% بووه‌

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    سبه‌ینێ پشووه‌

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    مامۆستا عه‌لی باپیر: له‌ قسه‌كانم په‌شیمان نیم و كێو بجوڵێت ئێمه‌ ناجوڵێین

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    مامۆستا عەلی باپیر لە یەکێک لە بنکەکانی دەنگدان لە شاری هەولێر دەنگی دا

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    چه‌ند ئاگادارییه‌كی گرینگ بۆ ده‌نگده‌ری ئه‌مڕۆ

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    شاره‌زایانی‌ هه‌ڵبژاردن ڕێنمایی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن زوو ده‌نگ بدرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نزیکەى 40 هەزار دەنگی پووچەڵ لە دەنگدانی تایبەتدا هەبووە

سەرەتا