2 کاتژمێر پێش ئێستا
119 جار خوێنراوەتەوە
چه‌ند ئاگادارییه‌كی گرینگ بۆ ده‌نگده‌ری ئه‌مڕۆ
په‌یام
دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق له كاتژمێر حه‌وتی به‌یانییه‌وه دەستی پێکردووه و، کاتژمێر شەشی ئێوارەش بنکەکان دادەخرێن، به‌ڵام شاره‌زایانی هه‌ڵبژاردن ڕێنمایی ئه‌وه ده‌كه‌ن زوو ده‌نگ بدرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ند ڕێنماییه‌ك بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
شاره‌زایانی هه‌ڵبژاردن ده‌ڵێن، وه‌ره‌قه‌ی ده‌نگدانه‌كه نه‌نوشتێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی كێشه بۆ خوێندنه‌وه‌ی دروست نه‌بێت، هه‌روه‌ها ده‌شڵێن، پەنجەمۆرەکە نابێت بەر وەرەقەی دەنگدانەکە بکەویت.
وه ڕێنمایی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت كه کەس دوو جار قەڵەمی دەنگدان نەخاتە سەر وەرەقەی دەنگەکەی (یەک جار کاڵ بوو کێشەی نیە ناسوتێت بەڵام تۆخت کردەوە ده‌نگه‌كه هه‌ژمار ناكات) و گه‌ر تووشی ئه‌وه بوویت ئه‌وا داوای گۆرینی وەرەقە بکە.
شاره‌زایانی هه‌ڵبژاردن ده‌شڵێن، گه‌ر مۆری قه‌ڵه‌مه‌كه 33%ـی كه‌وته نێو خانه‌ی دیاریكراوه‌وه ئه‌وا ده‌نگه‌كه هه‌ژمار ده‌كات.
لەم هەڵبژاردنەكەدا 146 هاوپەیمانی و پارت و كەسایەتی سەربەخۆ كێبڕكێ دەكەن بۆ بەدەستهێنانی 329 كورسی كە 83یان كۆتای ژنانن.
هەروەها هەرێمی كوردستان 46 كورسی بۆ دیاریكراوە و لەم هەڵبژاردنەدا كاندیدەكانی پارێزگای هەڵەبجە لە چوارچێوەی بازنەی سلێمانیدا بەشداری هەڵبژاردن دەبن.
پێكهاتەكان لە عێراق بەێی یاسای ژمارە (4)ی هەمواری سێیەمی یاسای ئەنجوومەنی نوێنەران كە لە ساڵی 2023 دا پەسەند كراوە، خاوەنی 9 كورسی دەبن لە هەڵبژاردنەكاندا.
بەپێی یاسا هەركام لە كاندیدەكان تەمەنیان نابێت لە 30 ساڵ كەمتر بێت و مەرجە خاوەنی بڕوانامەی بەكالۆریۆس بن، بەڵام بۆ كۆتاكان لە ئامادەیی كەمتر نەبێت.
بە پێی هەمواری سێیەمی یاسای ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجوومەنی پارێزگاكان، لە هەڵبژاردنی ئەمساڵدا هەر پارێزگایەك بازنەیەكی هەڵبژاردن دەبێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە