3 کاتژمێر پێش ئێستا
143 جار خوێنراوەتەوە
شارهزایانی ههڵبژاردن ڕێنمایی ئهوه دهكهن زوو دهنگ بدرێت
پهیام
دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق له كاتژمێر حهوتی بهیانییهوه دەستی پێکردووه و، کاتژمێر شەشی ئێوارەش بنکەکان دادەخرێن، بهڵام شارهزایانی ههڵبژاردن ڕێنمایی ئهوه دهكهن زوو دهنگ بدرێت.
لە هەڵبژاردنەكەدا 146 هاوپەیمانی و پارت و كەسایەتی سەربەخۆ كێبڕكێ دەكەن بۆ بەدەستهێنانی 329 كورسی كە 83یان كۆتای ژنانن.
هەروەها هەرێمی كوردستان 46 كورسی بۆ دیاریكراوە و لەم هەڵبژاردنەدا كاندیدەكانی پارێزگای هەڵەبجە لە چوارچێوەی بازنەی سلێمانیدا بەشداری هەڵبژاردن دەبن.
پێكهاتەكان لە عێراق بەێی یاسای ژمارە (4)ی هەمواری سێیەمی یاسای ئەنجوومەنی نوێنەران كە لە ساڵی 2023 دا پەسەند كراوە، خاوەنی 9 كورسی دەبن لە هەڵبژاردنەكاندا.
بەپێی یاسا هەركام لە كاندیدەكان تەمەنیان نابێت لە 30 ساڵ كەمتر بێت و مەرجە خاوەنی بڕوانامەی بەكالۆریۆس بن، بەڵام بۆ كۆتاكان لە ئامادەیی كەمتر نەبێت.
بە پێی هەمواری سێیەمی یاسای ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجوومەنی پارێزگاكان، لە هەڵبژاردنی ئەمساڵدا هەر پارێزگایەك بازنەیەكی هەڵبژاردن دەبێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە