1 کاتژمێر پێش ئێستا 292 جار خوێنراوەتەوە

بڕیارە سبەی تیروپشک بۆ ناوی حاجییانى 2026 ئەنجامبدرێت

پەیام

بڕیارە سبەی تیروپشک بۆ ناوی ئەو کەسانە بکرێت کە بۆ وەرزی حەجی 2026 خۆیان تۆمارکردووە.

ئەمڕۆ 15ى 11ى 2025، کاروان ستونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عەمرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئامادەکارییەکان بە کۆتا گەیشتوون بڕیارە سبەی کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ تیروپشک بۆ ناوی ئەو کەسانە بکرێت کە بۆ وەرزی حەجی 2026 خۆیان تۆمارکردووە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەمساڵ بۆ یەکەمجار ناو تۆمارکردن بۆ فەریزەی حەج بە شێوەی ئەلیکترۆنی بەڕێوەچووە، لەبەر تازەیی سیستمەکە پرۆسەی وردبینی و پێداچوونەوەی ناوەکان و رێکارەکانی دیکە ماوەیەکی زیاتری خایاند، بۆیە ئەنجامدانی تیروپشکەکە بۆ ئەمساڵ کەمێک دواکەوتووە".

ڕاشیگەیاند: ئەمساڵ نزیکەى 90 هەزار کەس ناویان بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەجی ساڵی 2026 تۆمارکردووە و لەو ڕێژەیەش زیاتر لە پینج هەزار کەسیان لە ڕێگەى تیروپشکەوە دیاریی دەکرێن کە بڕیارە سبەینێ ئەنجامبدرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    بڕیارە سبەی تیروپشک بۆ ناوی حاجییانى 2026 ئەنجامبدرێت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاگەیاندنی توركی: ئەردۆغان ڕەزامەندیی بە لیژنەیەكی پەرلەمان بۆ سەردانی ئۆجەلان داوە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    لەگەڵ یەکەم باراندا چەندین شۆڕتى کارەبا لە ناوچەکانى هەرێم دروستبوو

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشناسى: باران بەردەوام دەبێت و پێشبینی بارینی بەفرێکی کەمیش لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لە ساڵیادی سلێمانیدا هاووڵاتیان داوای خزمەتگوزاریی زیاتر لە بەرپرسانی شارەكە دەكەن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كەشناسێك: لەمشەوەوە بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە و تا دووشەممە دەخایەنێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    کەشناسی: لە ئێوارەوە باران بارین دەستپێدەکات و پلەکانى گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پارێزگاری كەركووك: دوای جیاكردنەوەی دەنگەكان لە شارەكە دەمێنمەوە و ناچم بۆ بەغداد

سەرەتا