2 کاتژمێر پێش ئێستا 231 جار خوێنراوەتەوە

کەشناسى: باران بەردەوام دەبێت و پێشبینی بارینی بەفرێکی کەمیش لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە

پەیام 

کەشناسیی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێمى کوردستانى بلاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئەمڕۆ لە زۆربەى ناوچەکان باران بارین بەردەوام دەبێت، پێشبینی بارینی بەفرێکی کەمیش لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە، سبەینێش پیشبینی باران بارین هەیە و پلەکانى گەرماش هاوشێوەى ئەمڕۆ دەبێت بەمشێوەیەى لاى خوارەوە:- 

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ شەممە  15-11-2025
کەش / ئاسمان نیمچە هەور و هەوری باراناوی دەبێت، لە زۆربەی ناوچەکان باران بارین لەسەرەخۆ و بۆ مامناوەند دەبێت و خێرایی با لە گەڵیدا چاڵاک دەبێت، لە دوای نیوەرۆ وە هەندێ شوێن بارانی بە لێزمە و هەورە تریشقەی هەیە، هەروەها پێشبینی بارینی بەفرێکی کەم هەیە لە ناوچە شاخاویە سنووریەکان.
خێراى با / مامناوەند ( 15 – 25 ) کم/ک. لە هەندێک کات چاڵاک دەبێت بۆ سەرووی 35 کم/ک
ئاراستەی با /  باشووری خۆرهەڵات دەبێت
پلەکانی گەرما / کەمێک بەرزتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە 
مەوداى بینین /  لەنێوان ( 8 – 10 ) کم دەبێت 
سبەى یەک شەممە 16-11-2025
کەش/ ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لە زۆربەی ناوچەکان باران بارینی لەسەرەخۆ و بۆ مامناوەند دەبێت لە هەندێ کات و شوێن بارانی بە لێزمە و هەورە تریشقەی هەیە.
خێراى با / مامناوەند ( 10 – 20 ) کم/ک. 
ئاراستەی با /  باشووری خۆرهەڵات دەبێت
پلەکانی گەرما / بەگشتی نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
مەوداى بینین /    ( 8 – 10) کم دەبێت. 
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 20 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 19 پلەی سیلیزی
دهۆک : 18 پلەی سیلیزی
زاخۆ  : 19  پلەی سیلیزی
کەرکوک : 21 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 20 پلەی سیلیزی
سۆران : 17 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 7 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 22 پلەی سیلیزی
15 – 11- 2025

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشناسى: باران بەردەوام دەبێت و پێشبینی بارینی بەفرێکی کەمیش لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە ساڵیادی سلێمانیدا هاووڵاتیان داوای خزمەتگوزاریی زیاتر لە بەرپرسانی شارەكە دەكەن

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    كەشناسێك: لەمشەوەوە بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە و تا دووشەممە دەخایەنێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    کەشناسی: لە ئێوارەوە باران بارین دەستپێدەکات و پلەکانى گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پارێزگاری كەركووك: دوای جیاكردنەوەی دەنگەكان لە شارەكە دەمێنمەوە و ناچم بۆ بەغداد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    له‌ ٢٤١ ساڵه‌ی دامه‌زراندنی سلێمانی دا ژماره‌یه‌ك چالاكی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کەشناسیی هەرێم: سبەینێ لەکاتەکانی شەو باران بارین دەست پێ دەکات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمیسیۆن: پرۆسه‌ی‌ ده‌نگدانی گشتی سه‌ركه‌وتوو بوو

سەرەتا