14/11/2025 310 جار خوێنراوەتەوە

کەشناسی: لە ئێوارەوە باران بارین دەستپێدەکات و پلەکانى گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە

پەیام

کەشناسیی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانىهەرێمى کوردستانى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: لە ئێوارەى ئەمڕۆ وە باران بارین دەستپیدەکات و پلەکانى گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە، سبەینێش باران بارین بەردەوام دەبێت و پلەکانى گەرما زیاتر نزمدەبێتەوە، بەمشێوەیەى لاى خوارەوە:

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ  هەینی   14-11-2025
کەش/ ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو , لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم ئەگەری کەمێک تۆزوخۆڵ هەیە .  لەئێوارەدا سەرەتا نمە باران لە ناوچە شاخاویەکانی باکوور و رۆژئاوای هەرێم دەست پێدەکات  پاشان ڕێژەی دابارین زیاد دەکات و کاریگەری باران بارین درێژ دەبێتەوە بۆ زۆربەی ناوچەکانی ترى هەرێم  .    
خێراى با / لەسەرخۆ - مام ناوەند  ( 10 – 25 ) کم/ک. 
ئاراستەی با /  باشووری خۆرهەڵات دەبێت
پلەکانی گەرما / کەمێک نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە 
مەوداى بینین /  لەنێوان ( 7 – 9 ) کم دەبێت 
سبەى شەممە   15-11-2025
کەش/ ئاسمان بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت لە زۆربەی ناوچەکان باران بارین دەبێت هەندێک کات لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ لێزمە باران و هەورە تریشقە هەروەها پێشبینی دەکرێت لە ناوچە شاخاویە بەرزەکان و ناوچە سنووریەکان کەمێک بەفربارنن هەبێت .  
خێراى با / مام ناوەند دەبێت  ( 15 – 25 ) کم/ک. لە هەندێک کات چالاک دەبێت بۆ سەرووی 35 کم/ک
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەلات دەبێت 
پلەکانی گەرما / بە نزیکی 4 تــــــا 6 پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
مەوداى بینین /    ( 6 – 8 ) کم دەبێت . 
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 22 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 19 پلەی سیلیزی
دهۆک : 20 پلەی سیلیزی
زاخۆ  : 22  پلەی سیلیزی
کەرکوک : 24 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 20 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 11 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 24 پلەی سیلیزی
14 – 11- 2025

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    قائیمقامیه‌تی سلێمانی: چاودێری وردی نرخی سوته‌مه‌نی ده‌كه‌ین

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    نانەواكانی هەڵەبجە دژى گرانبوونی غاز و پێداویستییەكان ناڕەزاییان دەربڕی

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    گومانە ئەمنییەكانی تورکیا و جەنگی ئێران كاریگەرییان لەسەر پڕۆسەی ئاشتی هەبووە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    "حاجییانى هەرێم تا دەروازەی عەرعەر بە پاس و لەوێوە بە فڕۆکە دەبرێنە مەککە"

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    مەزڵوم عەبدی لەگەڵ باڵیۆزی توركیا لە سووریا كۆبووەتەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    حاجییانی کوردستان لە دەروازەى عەرعەرەوە بە فڕۆکە دەچنە شارى مەککە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    پارتی و یەكێتی یەكدی بە دزینی چەكەكانى ئەمریکا لە سنوورەكانی خۆیان تۆمەتبار دەكەن

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    كەشناسیی عێراق: لەم هەفتەیەدا باران دەبارێت و پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە

سەرەتا