2 کاتژمێر پێش ئێستا
146 جار خوێنراوەتەوە
لەگەڵ یەکەم باراندا چەندین شۆڕتى کارەبا لە ناوچەکانى هەرێم دروستبوو
پەیام
ئەمڕۆ لەگەڵ بارینى یەکەم بارانى ئەمساڵدا لە چەندین ناوچەى هەرێم شۆڕتى کرابا دروستبوو، لە قەزاى ڕانیەش كارمەندێكی كارەبا لە كاتی چاككردنەوەی گرفت و شۆرتێكدا كارەبا لێی داوە بەشێک لە جەستەى سووتا و ئێستا لە نەخۆشخانەیە.
وەزارەتی كارەبای حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: بەداخەوە لە كاتی چاككردنەوەی گرفت و شۆرتێكی كارەبا لە ڕانیە، كارەبا لە كارمەندێكی تیمەكانی چاككردنەوەی دا و هاوكارانی بە پەلە بۆ نەخۆشخانەیان گواستەوە.
وەزارەتی كارەبا ڕایگەیاند: ئێستا دۆخی جێگیرە، بەڵام چەند شوێنێكی سووتاوە و لە نەخۆشخانە لە سلێمانی چارەسەر وەردەگرێت.
وەزارەتی كارەبا ڕایشیگەیاند: بەهۆی یەكەم بارینی ئەمساڵ، چەند شۆرتێكی كارەبا لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین لە سنووری چوارقوڕنە و قەڵادزێ و ڕانیە و چەند ناوچەیەکى دیکەى هەرێمى کوردستان روویداوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە