2 کاتژمێر پێش ئێستا 158 جار خوێنراوەتەوە

چاوەڕوان دەكرێت بەر لە هاتنی بۆ هەرێم، سوودانی بڕیاری خەرجكردنی مووچە بدات

پەیام

ڕۆژێك بەر لە وادەی ئاسایی خۆی، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئێستا لە كۆبوونەوەدایە. چاوەڕوان دەكرێت بەر لە هاتنی بۆ هەرێم، سوودانی بڕیاری خەرجكردنی مووچە بدات.

هەفتانە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە ڕۆژانی سێشەممە كۆ دەبێتەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق نیازی ئەوەی هەیە سەردانی هەرێمی كوردستان بكات، كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ئەمڕۆ پێش خراوە.

هەرچەندە لە كارنامەی كۆبوونەوەكەدا پرسی مووچەی هەرێمی كوردستان بوونی نییە بەلام چاوەڕوان دەكرێت ئەمڕۆ سوودانی لەبارەی مووچەوە بڕیار بدات و بینێرێت.

هەروەها میدیای پارتییش باسی لەوە كردووە، وەزارەتی دارایی هەرێم بڕی 120 ملیار دیناری لە داهاتی ناوخۆ ئامادە كردووە و لە ئەگەری بڕیاری ناردنی مووچەدا، پارەكە بە كاش دەدرێت بە لقی هەولێری بانكی ناوەندیی عێراق.

بڕیارە دوای سەرپەرشتییكردنی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، سوودانی بەرەو هەرێمی كوردستان بەڕێ بكەوێت بۆ ئەوەی سبەی سێشەممە لە شاری دهۆك بەشداری لە كۆڕبەندی ساڵانەی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناسراو بە مێپس بكات. هاوكات لە دهۆك لەگەڵ مەسروور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی ماوەبەسەرچووی هەرێم كۆببێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    چاوەڕوان دەكرێت بەر لە هاتنی بۆ هەرێم، سوودانی بڕیاری خەرجكردنی مووچە بدات

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى زێڕ لە بازاڕەکانى هەرێم

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى بەرمیلێک نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا بە نزیکەى ٦٤ دۆلارە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ لە بازاڕەکانى هەرێم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى بەرمیلێک نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا لە سەرووى ٦٤ دۆلارەوەیە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ لە بازاڕەکانى هەرێم

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى بەرمیلێک نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا بە نزیکەى ٦٤ دۆلارە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

سەرەتا