17/11/2025
576 جار خوێنراوەتەوە
تێچووى حەجى حاجییانى هەرێم بۆ ساڵى 2026 حەوت ملیۆن و 100 هەزار دینارە
پەیام
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: تێچووی حه‌جی ساڵی داهاتوو حه‌وت ملیۆن و 100 هه‌زار دیناره، گەشتى وشکانیش نەماوە و هەموو حاجییان بەفڕۆکە گەشتەکە ئەنجامدەدەن.
ڕاشیگەیاندووە، ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی دوێنی ناویان له تیروپشك ده‌رچووه ده‌توانن سبەى 18ى 11ى 2025 سه‌ردانی نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومڕه بكه‌ن به مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌كانیان و دانانی تێچووی حه‌ج.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان ئاماژەى بەوەشکردووە، كه ئه‌مساڵ گه‌شتی وشكانی له هه‌رێمی كوردستان بۆ حاجیان نابێت و حاجیانی كوردستان هه‌ر هه‌موویان به گه‌شتی ئاسمانی گه‌شت ده‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به پێداویستییه‌كانی بۆ ده‌ستپێكردنی مامه‌ڵه‌ی حه‌ج، ئەو کەسانەى کە ناویان بۆ حەجى 2026 دەرچووە، پێویستە پاسپۆرت و هه‌ریه‌ك له كۆپی ره‌نگاوره‌نگی پاسپۆرت و كارتی نیشتیمانی و كارتی زانیاری له یه‌ك لاپه‌ره كۆپی بكرێت دواكات بۆ وه‌رگرتنی مامه‌ڵه‌كان و وه‌رگرتنی تێچووی حه‌ج رۆژی پێنج شه‌ممه به‌رواری 27/11/2025 ده‌بێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە