2 کاتژمێر پێش ئێستا 148 جار خوێنراوەتەوە

توركیا: گفتوگۆی سووریا و هەسەدە بەهۆی هەڕەشەی ئیسڕائیلەوە ڕاگیراوە

پەیام 

وەزیری دەرەوەی توركیا ڕایدەگەیەنێت، گفتوگۆكانی هەسەدە و سوپای سووریا بەهۆی قەوارەی زایۆنییەوە ڕاگیراوە.

هاكان فیدان بە میدیای توركیای ڕاگەیاندووە، هەبوونی سوپای توركیا لە سووریا بۆ هەماهەنگی و یارمەتییە و شتێكی ئاساییە، بە ئاماژەدان بۆ لەشكركێشییەكانی قەوارەی زایۆنییش بۆ سەر بەرزاییەكانی جۆلان، ڕاشیگەیاندووە: پێویستە كۆتایی بە هەر جۆرە داگیركارییەك بۆ سەر خاكی سووریا بهێنرێت كە هەڕەشە لە یەكپارچەیی ئەو وڵاتە دەكات. 

هاكان فیدان دەڵێت: گفتوگۆی توركیا لەگەڵ ئەمریكا لەبارەی یەكخستنی هێزەكانی سووریای دیموكرات "هەسەدە" لەگەڵ سوپای سووریا بەردەوامە و ئەنقەرە پشتیوانیی یەك سوپا دەكات بۆ سووریا.

ڕاشیگەیاندووە: بەهۆی دەستێوەردان و هەڕەشە و داگیركاریی سوپای ئیسڕائیل بۆ سەر باشووری سووریا گفتوگۆی نێوان حكومەتی دیەشق و هەسەدە لەبارەی چەكدانان و یەكگرتنەوە بە شێوەیەكی كاتی ڕاگیراوە و بەم زووانە دەست پێ دەكاتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    توركیا: گفتوگۆی سووریا و هەسەدە بەهۆی هەڕەشەی ئیسڕائیلەوە ڕاگیراوە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: لەمەودوا یۆرانیۆم ناپیتێنین

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئێران، پۆلیسى ئیسرائیل ژن و مێردێكی ئیسرائیلی دەستگیرکرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    باران لە غـ.ەززەی خاپووركراو بووەتە هۆكارى قورستربوونی ژیانی دانیشتووانەكەی

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بزووتنەوەی بەرەنگاریی ئیسلامی داوای پەلەكردن لە گەیاندنی هاوكارییەكان بۆ غــ.ەززە دەكات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ یەكەمجارە لە ڕەشنووسی پرۆژەبڕیارێكی ئەنجوومەنی ئاسایش دەوڵەتی فەڵەستین هاتووە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ژمارەیەك كۆمپانیای ئەمریكی قازانجى زەبەلاحیان لە جەنگی سەر غەززە کردووە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    لەكۆی 28 تەرمی دیلە ئیسرائیلییەكان تائێستا 24 تەرم ڕادەستکراونەتەوە

سەرەتا