2 کاتژمێر پێش ئێستا 206 جار خوێنراوەتەوە

سەركردە و لایەنە عێراقییەكان داوای خێرا پێكهێنانی حكومەت دەكەن

پەیام 

حزب و لایەنە سیاسییە براوەكانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیان بە دانوستانەكانیان بۆ پێكهێنانی گەورەترین هاوپەیمانی كردووە و لەگەڵ ئەوەشدا داوای خێرا پێكهێنانی حكوومەت دەكەن.

نوری مالیكی سەرۆكــی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و، محەمەد حەلبووسی سەرۆكی پارتی تەقەدووم، كە براوەی سێیەم و چوارەی هەڵبژاردنەكانی عێراقن كۆبوونــەوە و داوایان كرد پەلە بكرێت لە پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە هەردوولا داوایان كردووە پەلە بكرێت لە پێكهێنانی حكوومەتی نوێ لە عێراق.

نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاندووە، سەرۆكوەزیرانی داهاتووی عێراق مافی چوارچێوەی هەماهەنگییە، چونكە خاوەنی زۆرترین كورسی پەرلەمانییە.

لەگەڵ مانۆڕە سیاسییەكانی لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی محەمەد شیاع سودانیش، دەستی كردووە بە سەردانی لایەنە سیاسییەكان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەركردە و لایەنە عێراقییەكان داوای خێرا پێكهێنانی حكومەت دەكەن

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق: سوودمان لەم شەپۆلی باران بارینە وەرگرت

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    میسان.. كەسێكی مەترسیدار بە تۆمەتی دزینى 750 ملیۆن دینار دەستگیرکرا

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق لە ڕێی زیادكردنی فڕۆكە شەڕكەرەكانیەوە پەرە بە توانا سەربازییەكانی دەدات

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕێگەى سودانى سەختە و مالیکیش سەرۆک وەزیران بە مافى چوارچێوەى هەماهەنگى دەزانێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی عێراق: وەرزی بارانى ئەمساڵ سەرەتایەكی مژدەبەخشە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    میسان.. لە شەڕی دوو هۆزدا لانیكەم 12 كەس كوژران و بریندار بوون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. زیاتر لە 100 سکاڵا تۆمارکراون و کۆمسیۆن دەستى بە پۆلێنكردنیان كردووە

سەرەتا